
رادیۆی ده‌نگ
هێزێكى سوپای عێراقی ده‌یانه‌وێت بچنه سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتى "قهمهر" له گه‌رمیان، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه رێگرییان لێده‌كرێت، ئه‌وانیش رایده‌گه‌یه‌نن به هێزی زیاتره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كه نه‌یوسیت ناوی بهێنرێت، به رادیۆی ده‌نگى وت: ئه‌مڕۆ هێزێكى سوپای عێراقی هاتونه‌ته سنوره‌كانى گه‌رمیان و له‌و شوێنانه‌ى كه هێڵی ته‌ماسی نێوان پێشمه‌رگه و سوپایه و ویستویانه بچنه سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتی قهمهر، به‌ڵام پێشمه‌رگه رێگه‌ى پێنه‌داون.
وتیشی: هێزه‌كه‌ى سوپا وتویانه ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه، به‌ڵام به هێزی زیاتره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد له‌دواى ئه‌و روداوه‌وه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنوره‌كه‌دا كه له لیوای 5 و 17 پێكدێن، كه‌وتونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.
رۆژى 25ـى ئابی 2024، هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ ماوه‌یه‌ك دەستیانگرت بەسەر بیرە نەوتێک لە سنوری ناحیەی كۆكسی گەرمیان کە لەژێر سەرپەرشتیی پۆلیسی نەوت و گازی گەرمیان داب‌و، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک هێزەکە کشانەوە. دواى ئه‌و روداوه‌ش هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌و سنوره‌دا بڵاوه‌یان پێكرا.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى پێشمه‌رگه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له دواى ئه‌م روداوه‌ى ساڵی پاره‌وه، هێزی عێراقی دێته ئه‌و ناوچه‌یه.
ئەو بیرە نه‌وته‌ى كه هێزه عێراقییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ویستویانه بچنه سه‌رى، بە "گڵابات- قەمەر" ناسراوە و بیرێكى كۆنه و له حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردو هه‌ڵكه‌نراوه، به‌ڵام كارى تێدانه‌كراوه و نه‌وتى لێ ده‌رنه‌هێنراوه. ساڵی پاریش له‌لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە كاری وەبەرهێنان تێیدا درا بە کۆمپانیای "هیلال"ـی ئیماراتی، به‌ڵام تائێستا كارى تێدا نه‌كراوه.
كێڵگه‌كه له پشت گوندی سه‌ید مدری له ناحیه‌ى كۆكسه كه ئه‌و ناحییه‌یه له‌ژێر ده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم دایه و نزیكه به ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په كه ئه‌م ناحیه‌یه‌یان له‌ژێر ده‌ستى حكومه‌تى عێراقی دایه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئاودێریی گه‌رمیان: هه‌ركه‌سێک ده‌ستى له به‌ردانه‌وه‌ى ئاوی پۆندى ملهسورهدا هه‌بوبێت روبه‌ڕوى دادگاى ده‌كه‌ینه‌وه
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: 2 دارستانی دەستکردی تر دروستدەکەین
-
-
هەواڵیهكێتى: گۆڕانكارییکردن له پۆستە حکومییەکانی گه‌رمیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تی هەرێم وه‌ستاوه
-
-
راپۆرت"ژیان له په‌راوێزدا"... ژنانی گونده‌كانى گه‌رمیان له خزمه‌تگوزاریيه سه‌ره‌تاییه‌كان بێ به‌شن
-
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان