رادیۆی دەنگ
تائێستا لە گەرمیان کات درێژنەکراوەتەوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک، لەکاتێکدا بەڕێوبەری خۆراکی گەرمیان دەڵێت: هاوڵاتیەکی زۆر ماون کە گرفتیان هەیە لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە.
نورییە عەبدولحەمید، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: تائێستا بە فەرمی هیچمان بۆ نەهاتوە لەبارەی درێژکردنەوەی کاتی پڕکردنەوە فۆڕمی ئۆنلاینی خۆراک.
دەشڵێت: لە عێڕاق پێش ئێمە دەستکراوە بە پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی، بەڵام لای خۆمان تەنها دو رۆژی ماوە.
باسی لەوەشکرد: هاوڵاتیەکی زۆر هەن کە هێشتا گرفتیان لە پڕکردنەوەی فۆرمەکە هەیە و پڕیاننەکردوەتەوە.
جەختیشی کردەوە: بۆ ئەو مەبەستەش داوامانکردوە ماوەکە دێژبکرێتەوە، بەڵام هێشتا وەڵام نەدراوینەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان