رادیۆی دەنگ
بەهۆی ئەوەی لەکاتی سەردانی پرسەیەکدا جلی سەربازیی فەرمی لەبەردا نەبوە، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاگەدارکردنەوە بۆ بەڕێوبەری بەشی پۆلیسی کفری دەردەکات.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان کە وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، تێیدا ئاگاداری عەقید: داود حسێن فەرحان- بەڕێوبەری بەشی پۆلیسی کفری کردوەتەوە، بەوهۆیەی لەکاتی دەوامی فەرمییدا سەردانی پرسەی کردوە و جلی سەربازیی لەبەر نەکردوە، کە ئەمەش وەکخۆی دەڵێت: پێچەوانەی دیسپلینی سەربازییە.
لەوبارەیەوە، عەمید: لوقمان سابیر، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: ئاگادارکردنەوەکەی ئێمە بۆ ئەوە بوە کە لە کاتی دەوامی فەرمییدا جلی سەربازیی لەبەردا نەبوە، کە ئەمەش پێچەوانەی دیسپلینی سەربازییە.
بەپێی وتەی بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان، هەر ئەفسەرێک لەکاتی دەوامی فەرمیدا جلی سەربازیی لەبەر نەکات، پێویستە مۆڵەتی بۆ وەربگرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر ئیدارەی گەرمیان رۆشتنە پرسەی لە کاتی دەوامی فەرمییدا بۆ بەڕێوبەرەکانی سنورەکە قەدەغە کردبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان