
رادیۆی دەنگ
دوای زیاتر لە 10 ساڵ، بڕیارە لەم رۆژانەدا پرۆژەی دروستکردنی ژمارەیەک شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان لە کەلار بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەویش دوای ئەوەی ژمارەیەک شوقەی بازرگانیی بۆ زیاد کرا.
بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە: کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی شاری تابلۆ لە کەلار 432 شوقە دروستدەکات و 75 شوقەیان بەبێ بەرامبەر دەداتە کەسوکاری شەهیدان.
ئەم 75 شوقەیە لە بنەڕەتەوە لە ساڵی 2014ـدا بڕیاردرا کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە کە ئەوکات ناوی (کەلاری نوێ) بو دروستیبکات وەکو سزادانێک لەبەرامبەر ئەوەی پرۆژەکە لە وەبەرهێنەرێکەوە فرۆشراوەتەوە وەبەرهێنەرێکی تر.
پێشتر بڕیاربو 150 شوقانە لەناو پرۆژەکەدا دروستبکرێن، کە 75 شوقەیان بەبێ بەرامبەر بدرێت بە کەسوکاری شەهیدان و 75 شوقەی دیکەش بە نرخی تێچون و قەرزی درێژخایەن بدرێت بە کەسانی کەمدەرامەت، بەڵام لە فراوانکردنی پرۆژەکەدا مۆڵەتی دروستکردنی شوقەی تر بە کۆمپانیاکە درا و 282 شوقەی دیکەی بۆ زیادکرا کە کۆمپانیاکە بە نرخی بازرگانی بیفرۆشێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئاودێریی گه‌رمیان: هه‌ركه‌سێک ده‌ستى له به‌ردانه‌وه‌ى ئاوی پۆندى ملهسورهدا هه‌بوبێت روبه‌ڕوى دادگاى ده‌كه‌ینه‌وه
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: 2 دارستانی دەستکردی تر دروستدەکەین
-
-
هەواڵیهكێتى: گۆڕانكارییکردن له پۆستە حکومییەکانی گه‌رمیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تی هەرێم وه‌ستاوه
-
-
راپۆرت"ژیان له په‌راوێزدا"... ژنانی گونده‌كانى گه‌رمیان له خزمه‌تگوزاریيه سه‌ره‌تاییه‌كان بێ به‌شن
-
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان