
رادیۆی ده‌نگ- زریان محه‌مه‌د
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
ماوه‌ى پێنج ساڵه وه‌كو رێكخه‌رى پێشانگاكانى كتێب له گه‌رمیان كار ده‌كات، حه‌زی ئه‌و بۆ خوێندنه‌وه و جیهانى كتێب، هانیداوه بۆ ئه‌م كاره، پێیوایه له‌رێگه‌ى ئه‌م پێشانگایانه‌وه، ده‌توانرێت پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا په‌ره‌پێبدرێت.
ژاڵا عوبێد، كچێكى 28 ساڵه‌ی و دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاریى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لاره و ده‌رچوى به‌شى پلانسازى شاره، بۆماوه‌ى 5 ساڵه سه‌رپه‌رشتیارى پێشانگاكانى كتێبه له گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ته‌فسیر. ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتی كردنه‌وه‌ى چه‌ندین پێشانگاى كتێبی كردوه.
ئه‌وه‌ى لای ژاڵا ئامانجه و پاڵی پێوه‌ناوه بۆ ئه‌م كاره، دروستكردنى تاكى خوێنه‌ره. ئه‌و پێیوایه له كۆمه‌ڵگادا تێڕوانینێكى خراپ و ناڕاست له‌سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه هه‌یه و ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى كاره‌كه‌یه‌وه، ئه‌م تێڕوانینه وه‌لا بخات.
وتى: ئامانجمان ئەوەیە زۆرترین کەس بخوێنێتەوە و تاکی ئێمە لە خوێندنەوە نەترسێت، چونکە تاکی ئێمە دەترسێت، لەبەر ئەوەی تێڕوانینێکی خراپ هەیە لەسەر خوێندنەوە ئێمە ده‌مانه‌وێ ئه‌و تێڕوانینه لابه‌رین، به‌پێچه‌وانه‌وه خوێندنەوە دیدت فراوان دەکات هەر کتێبێک بۆ خۆی جیهانێکە.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش، به‌ڵكو ئه‌و كچه چاوی له‌وه‌شه كه خوێندنه‌وه بكرێت به كه‌لتور و زۆرینه‌ى ره‌های هاوڵاتیان ببنه خوێنه‌رى كتێب.
وتى: پەیامی ئێمە لە کردنەوەی ئەم پێشانگانە ئەگەر زۆریش پەل نەهاوێژین، ئه‌وا خوێندنه‌وه له گه‌رمیان بكه‌ین به كه‌لتور، خۆشبه‌ختانه %80ى په‌یامه‌كه‌شمان جێگاى خۆیگرتوه و سەردانیکەرانی خۆمان هەیە و سەردانیکەرانی تازەشمان هەیە بە جۆرێکە ساڵ دوای ساڵ و پێشانگا بۆ پێشانگا روخسارى نوێ دەبینین، ئەمەش مایەی دڵخۆشیە بۆ ئێمە.
تێڕوانینێکی خراپ هەیە لەسەر خوێندنەوە
پێشانگاكانى كتێب كه ده‌كرێنه‌وه، ژماره‌یه‌كى زۆر كتێبیان تێدا نمایش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ران بتوانن ئاشنا بن به ژماره‌یه‌كى زۆرتری سه‌رچاوه‌ى خوێندنه‌وه.
ژاڵا باس له‌وه‌ده‌كات، هه‌مو جار جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه له پێشانگاكانیاندا داشكاندنى به‌رچاو هه‌بێت، له‌گه‌ڵ پێدانى دیاریی.
خوێندنه‌وه له‌و بوارانه‌یه كه وه‌ك ده‌وترێت له قه‌یران دایه، به‌وهۆیه‌ى رێژه‌ى خوێنه‌ر كه‌م و سنورداره به تایبه‌تى له گه‌رمیان دا، كه ئه‌مه‌ش پێدراوێكى سلبی و خراپه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌لای ژاڵه‌وه ئیجابی و دڵخۆشكه‌ره، ئه‌وه‌یه ژماره‌ى خوێنه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵكشانه، به‌تایبه‌تیش له‌ناو ژنان دا. له‌وباره‌وه وتى: لە پێشانگاکاندا دەیبینم ژن و کچی خوێنەری زۆرمان هەیە، خۆم ئەوەم بینیوە و ژنان لەگەڵ مناڵەکانیان دێنە پێشانگاکان و کتێب دەکڕن بۆیە ژنان و كچانى خوێنه‌ر هه‌ن له گه‌رمیان.
ژماره‌ى خوێنه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵكشانه، به‌تایبه‌تیش له‌ناو ژنان
ده‌وترێت هه‌ر كارێك كه ژنان ده‌ستى بۆ ده‌به‌ن، به‌بێ ئاسته‌نگه‌ى لێى ده‌رباز نابن. ئایا دۆخه‌كه به نیسبه‌ت ژاڵاوه چۆن بوه؟
ئه‌و به‌وه وه‌ڵاممانى دایه‌وه، كه خۆشه‌ویستی بۆ كاره‌كه‌ى، زیاتره له‌هه‌ر به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگێك "هه‌مو كارێك ئاسته‌نگى خۆى هه‌یه، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم بۆ كتێب کە وەك هاورێی خۆمی دەبینم، وایكرد ئه‌و ئاسته‌نگیانه تێبپه‌ڕێنم و به‌رده‌وامى بده‌م به‌م كاره‌م و له پێشانگاكاندا به‌شدارى بكه‌م". ژاڵا به پێداگیریی و دڵخۆشییه‌وه وای وت.
بونى كه‌سانى وه‌كو ژاڵا گرنگن، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان كه‌سانێكن كه ده‌ربایسی كایه‌ى رۆشنبیرین و ده‌یانه‌وێت بره‌وی پێ بده‌ن. ئه‌مه‌ش بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێمه كه زیاتر له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كى تر پێویستی به زانین و مه‌عریفه هه‌یه، زۆر پێویسته.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەلێکەوتە کشتوکاڵیەکانی وشکەساڵی لە گەرمیان چیە؟
-
-
بەرنامەژنان چۆن دەتوانن بازاڕی کار بەرەوپێشبەرن؟
-
-
بەرنامەفریاگوزاریی تەندروستی لەکاتی پێوەدانی مار یان دوپشك
-
-
بەرنامەدۆخی سەوزايی لە گەرمیان چۆنە و رێکارەکان چین بۆ رێگریکردن لە لەناوچونی؟
-
-
بەرنامەکێ گرنگیی بە هونەریی مناڵان دەدات لە گەرمیان؟
-
زۆرترین بینراوەکان