رادیۆی دەنگ
دوای دروستبونی لیژنەیەک بۆ گۆڕینی دیزانی کۆرنیشەکەی کەلار، سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت: پێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بهێنین بۆ دیزاینکردن یان دروستکردنی کۆڕنیشەکە.
ئەندازیار: میقداد محەمەد، سەرۆکی لیژنەی چارەسەر و دیزاینی نوێی کۆڕنیشی سەر روباری سیروان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەم لیژنەیەمان پێکهێناوە بە سەرپەرشتی ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەک (وەبەرهێنان، شارەوانی، ئاودێریی، نەخشەدانان، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی پۆلێتەکنیکی گەرمان و نەخشەدانان و نوێنەری ئەندازیاران)ـی تێدایە.
وتیشی: کاری سەرەکی لیژنەکەمان دیزاینکردنی کۆرنیشەکەیە لە هەردو بەری روبارەکە و رێککردنەوەی رێڕەوی سیروانە.
دەشڵێت: لە ناوەڕۆکی ئەو کۆنوسەی کردومانە، ئەزمونێکی باش لەڕوی تیۆرییەوە هەیە، بەڵام لەڕوی پراکتیکیەوە گرفتمان هەیە، بۆیە هەوڵدەدەین نوسینگەیەک یان کۆمپانیا و لایەنێکی بیانی هیچ نەبێت ئەو دیزاینەی دەیکەین یان چێکی بکەنەوە، یان ئەوان دیزانێک دروست بکەن و دواتر ئێمەش دەستبەکار بین.
بەوتەی سەرۆکی لیژنەکە پرۆپۆزەڵی دیزانین ئامادە کراوە، بەڵام هێشتا وتووێژیان ماوە، بۆ ئەوەی ١٠٠٪ دڵنیابن لە سەرکەوتنی دیزاین و پرۆژەکە و شکستنەهێنانی.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى ئهنجومهنى شارهوانییهكان لهگهرمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-