وابڕیار بو وێستگه‌یه‌كى كاره‌بای 45 مێگاواتى بۆ ناحیه‌ى كۆكس لە گەرمیان دابنرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دانه‌نراوه، بەڕێوبەری كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌هۆى نه‌بونى بودجه‌وه نه‌مانتوانیوه ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ین.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ناحیه‌ى كۆكس وێستگه‌یه‌كى 10 مێگاواتى كاره‌باى هه‌یه، به‌ڵام ئەم وێستگەیە کەمە بۆ ناحییەکە و لۆدێكى زۆری له‌سه‌رە.
وتیشى: داوامانكردوه ئه‌و وێستگە 10 مێگاواتیه بكرێت به 45 مێگاوات.
ئاماژەی به‌وه‌شكرد: به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى بودجه و ئه‌و دۆخه‌ى هه‌رێم تێیدایە، نه‌توانراوه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بکرێت.
پێشتر رادیۆی دەنگ ئەوەی بڵاوکردەوە کە لە کاتە زۆر سارد و گەرمەکاندا ڤۆڵتییەی کارەبای نیشتمانی ناحییەکە دادەبەزێت بۆ نزیکەی 150 ڤۆڵت.
بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان جەختی لەوەکردەوە ئەم حاڵەتە بەهۆی لۆدە زۆرەکەی سەر وێستگەکەیە، ئەگەر گوڕی وێستگەکە بکرێت بە 45 مێگاوات، ئەو کێشەیەش نامێنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-