كاسبكارانی عەلوەی كەلار گیرۆدەی تێپەڕنەبونی بارەكانیانن لە بازگەی باوە مەحمود لە خانەقین، كاسبكارێك دەڵێت: ٦٠٪ـی جموجوڵی بازرگانی عەلوەكەی لاوازكردوە.
لە سێ مانگی رابردودا كاسبكارانی عەلوەی كەلار بە دەربڕینی ناڕەزایەتی و گردبونەوە، باسیان لە گرفتەكەیان كرد كە بریتییە لەوەی بازگەی باوە مەحمود لە خانەقین رێگریی دەکات ئەو بارانەی كە هاوردەن، پیایدا تێپەڕبێت بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق.
كاروان ئەبوبەكر، كاسبكار لە عەلوەی كەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هێشتا بازگەكە نەكراوەتەوە بەڕوی ئەو بارانەی كە لە پەروێزخان و باشماخەوە ئەیهێنین.
وتیشی بازگەكە تەنها رێگە بە تێپەڕبونی بارە عێراقییەكان دەدات، ئەمەش جموجوڵی بازرگانی عەلوەكەی ٦٠٪ لاوازكردوە.
کێشەی تێپەڕبونی بارەکان پەیوەندیی هەیە بەو ناکۆکییانەی کە لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمدا هەیە سەبارەت بە یەکخستنی سیستەمی بازرگانی و گومرک و ئەسیکۆدا، کە وایکردوە عێراق رێگریی بکات لەوەگ باری هاوردەکراوی دەرەوەی وڵات، لە هەرێمەوە بۆ عێراق بچێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-