
رادیۆی دەنگ
پاش بڵاوکراوەیەکی بەڕێوبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان لەبارەی ئەوەی ئەو مۆبایلەی فۆرمی خۆراکی پێ پڕدەکەنەوە نابێت یاریی (پەبجی) لەسەر بێت، پسپۆڕێکی کۆمپیوتەر دەڵێت: ئەوەی وتراوە نازانستییە.
دوێنێ بەڕێوبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان ئاگاداری هاوڵاتیانی سنورەکەی کردەوە کە نابێت بەو موبایلانە خۆیان لە پرۆسەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆماربکەن کە یاری (پەبجی -PUBG) تێدایە، چونکە ئەو مۆبایلانە دەچنە سەر لۆکەیشنی (LOCTION) وڵاتانی ئەوروپا، بەمەش پڕۆسەی بە ئەلکترۆنی فۆڕمی خۆراکیان شکستدەهێنێت و لە پڕۆسەکەدا دەسڕێنەوە.
کاروان عوسمان، مامۆستا لەبەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئێمە هێڵی ئینتەرنێتی عێراق بەکاردێنین، هەمو هێڵێکمان ئایپی عێراقی هەیە و ناونیشانێكی تایبەتی هەیە كە تایبەتە بە كۆمپانیاكەوە و لە نێودەوڵەتیشدا دیارە.
وتیشی: بۆیە هەركاتێك بەرنامەیەك دەكەینەوە راستەوخۆ بە ئایپی عێراق داخلی دەبین و كە كردمانەوە بەرنامەكە دەزانێت كە خەڵكی عێراقین بە نمونەش بەرنامەی فۆڕمی خۆراكەكە.
دەشڵێت: بەمشێوەیەش هیچ بەرنامەیەک ناتوانێت كاریگەریی بكاتەسەر گۆڕینی ئایپیەكەت مەگەر كەسەكە ناشارەزابێت و (vpn)ـێكی بەكارهێنابێت، بۆیە بە هیچ شێوەیەک یاری ئەلیكترۆنی پەبجی كاریگەری ناكاتەسەر گۆڕینی ئایپی بەرنامەی فۆرمی خۆراك.
بەوتەی ئەو مامۆستایە، ئەوەی وتراوە لە بارەی یاری پەبجی و كاریگەری لەسەر بەرنامەی فۆڕمی خۆراك "نازانستییە". وەکخۆی وتی: پەبجی بەرنامەیەكی سەربەخۆیە و لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەكاردەهێنرێت نەك كاریگەری بكاتەسەر گۆڕینی ئینتەرنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئاودێریی گهرمیان: ههركهسێک دهستى له بهردانهوهى ئاوی پۆندى ملهسورهدا ههبوبێت روبهڕوى دادگاى دهكهینهوه
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: 2 دارستانی دەستکردی تر دروستدەکەین
-
-
هەواڵیهكێتى: گۆڕانكارییکردن له پۆستە حکومییەکانی گهرمیان لهسهر پێكهێنانى حكومهتی هەرێم وهستاوه
-
-
راپۆرت"ژیان له پهراوێزدا"... ژنانی گوندهكانى گهرمیان له خزمهتگوزاریيه سهرهتاییهكان بێ بهشن
-
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان