رادیۆی دەنگ
بازنه‌ى بایكۆتكردنى فه‌رمانگه حكومیه‌كان له گه‌رمیان تا دێت فراونتر ده‌بێت، ئەمەش به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى موچه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، جگه له نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان كه كارمه‌ندانى ته‌ندروستى چه‌ند رۆژێكه بایكۆتیان كردوه، لە ژمارەیەک بەڕێوبەرایەتی دیکەش بەشێوەی رێژەیی دەوام تیایداراگیراوە یاخود کراوە بە نۆرە "تناوب"، ئەمەش به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى موچه‌ی فەرمانبەرانەوە.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بازنه‌ى بایكۆت فراوانتر بێت و ئەگەری زیاتربونیشی هەیە لە هەفتەی داهاتودا.
بایكۆتكردنى فه‌رمانگه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا موچه‌ى مانگى 5ى رابردو خه‌رج نه‌كراوه و چاره‌نوسى موچه‌ى مانگى 6یش به ناڕونى ماوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان