رادیۆی دەنگ
به‌شێكى زۆرى هاوڵاتیان به‌هۆى ده‌رنه‌هێنان و نوێ نه‌كردنه‌وه‌ى كارتى نیشتیمانیه‌كان گرفتیان بۆ دروست بوه له پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى ئۆنلاینى خۆراك، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆراكى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ده‌توانن فۆرمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه.
بەپێی فۆرمی ئۆنلاینی خۆراک کە ماوەیەکە بۆ پارێزگاکانی هەرێم بەردەستخراوە، دەبێت هاوڵاتی خاوەنی کارتی نیشتمانی بێت، ئەمەش بوەتە کێشە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کارتی نیشتمانی‌یان نییە.
نوریە عەبدولحەمید، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی خۆراکی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه كارتى نیشتیمانیان نییە یاخود نوێیان نه‌كردوه‌ته‌وه، ده‌توانن فۆرمى ئۆنلاینى خۆراك پڕبكه‌نه‌وه و له به‌رامبه‌ر كارتى نیشتیمانیه‌كانیان له فۆرمه‌كه‌دا بنوسن له رێكارى ده‌رهێنان و مامه‌ڵه‌دایه.
وتیشى: دواتر له قۆناغى دوه‌مى فۆرمه‌كه‌دا كه كارته‌كانیان ته‌واو كرد ده‌توانن تۆمارى بكه‌ن و كێشه‌یه‌ك دروست نابێت، چونكه له ئێستادا ته‌نها قۆناغى خۆ تۆماركردنه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان