رادیۆی دەنگ
ئه‌و ناوانه‌ى كه پێشتر بۆ وه‌رگرتنى شوقه‌ى كه‌مده‌رامه‌تان له گه‌رمیان راگەیەنرابو هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ناوى نوێ دیاریكراوه کە له ئێستادا ژماره‌یان 180 ناوه، به‌رێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ناوه‌كان له ئیداره‌ى گه‌رمیانه بۆ وردبینیكردن.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: پێشتر ئەو یه‌كانه‌ی بۆ کەمدرامەتان لە گەرمیان دروستکرابو، یه‌كلاكرابویەوە بۆ كۆمه‌ڵێك كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌ت، به‌ڵام ساڵى رابردو وه‌زاره‌تمان ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه و له رێگه‌ى لینكێكى ئەلیکترۆنی ئۆنلاینی تایبه‌ته‌وه رایگەیاند كه دەبێت ناوى نوێ تۆماربكرێته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه 10 ساڵ پێش ئێستا ئه‌و ناوانه یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و ئێستا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتوه و تیایاندا هه‌یه مردوه یان بوه به خاوه‌نى خانوى خۆى.
وتیشى: له كه‌لار 144 یه‌كه هەیە كه له رێكارى ته‌واوبوندایه و له قه‌زاى كفریش 36 یه‌كه هەیە كه %98ـی كاره‌كانیان ته‌واو بوه و تایبه‌ته به كه‌مده‌رامه‌تان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌پێى ئه‌و لینكه‌ى كه پڕكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كه‌مده‌رامه‌تانه‌وه به لیستێك ناوه‌كان به‌پێى خاڵبه‌ندى له ئیداره‌ى گه‌رمیانه به مه‌به‌ستى وردبینىكردنیان له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت شایسته‌ن بۆ سودمه‌ندبون یاخود نا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان