رادیۆی دهنگ
لێرەدا پوختەیەکی گشتگیر لە دوایین پێشهاتەکانی (دوێنێ و بەیانی ئەمڕۆ ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥) لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بە پشتبەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو دەخەینەڕو:
* سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئێران سێ گوژمە درۆن و موشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد، لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربون (بەپێی زانیارییەکان تائێستا ١٥ کەسن) و ژمارەیەکی تر لە ژێر داروپەردودا گیریان خواردوە.
* هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دوێنێ تارانیان کردە ئامانج، لەوانە: لێدان لە باڵەخانە حکومییەکان و دامەزراوەکانی سوپای پاسداران لە پایتەخت، لەگەڵ ستۆدیۆی تەلەفزیۆنی حکومیی.
ئەم بەیانییەش بەردەوام بون لە موشەکبارانکردنی چەند ناوچەیەکی جیاوازی تاران و تەورێز.
* ئێران دەڵێت رێگری لە ژمارەیەک درۆنی ئیسرائیلی کردوە و خستونیەتییە خوارەوە، لەنێویاندا دانەیەک ئەم بەیانییە لە پێگەی ئەتۆمی "نەتەنز".
* ئیسرائیل رایدەگەیەنێت سەرۆکی تازە دانراوی ئەرکانی سوپای ئێران: عەلی شادمانی، لە گورزێکی موشەکیدا کوشتوە.
* لەسەرەتای شەڕەکەوە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران نزیکەی ٢٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. لە ئیسرائیلیش ٢٤ کەس کوژراون، ئەمە سەرباری سەدان بریندار لە هەردولا. بەشێکی زۆری قوربانییەکان کەسانی مەدەنین و لەنێویاندا مناڵ.
* ئیسرائیل ڕایگەیاند کە توانیویەتی سێیەکی سەکۆی موشەکی بالیستی ئێران (زیاتر لە ١٢٠ سەکۆ) لەناوببات.
* سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودهوڵهتى، دەڵێت: ئامێرەکانی سەنتەرفیوجی پێگەی ئەتۆمی 'نەتەنز' زیانی زۆریان بەرکەوتوە ئەگەر بەتەواوی لەناونەچوبن.
* ئێران هەڕەشەدەکات کە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی دەکشێتەوە، ئەگەر هێرشەکان رانەگیرێن.
* بەهەزاران کەس لە دانیشتوان، تارانی پایتەخت بەجێدەهێڵن لە کاتێکدا کە ئیسرائیل هۆشدارییەکانی چۆڵکردن و داخستنی دوکانەکانی داوە.
* وڵاتانی زلهێزی (G7)، پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن لە "مافی بەرگری لەخۆکردن"، لەهەمانکاتدا داوای دانبەخۆداگرتن و دەستپێکردنەوەی دیالۆگی ئەتۆمی دەکەن.
* سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ داوای چۆڵکردنی تاران و راگرتنی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە گەڵ ئێران دەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان