رادیۆی دەنگ
سەرچاوەیەک دەڵێت جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان کەمیکردوە و ئەمڕۆ باری نوێی ئێرانی نەهاتوە، بەڕێوبەری مەرزەکەش دەڵێت: دۆخەکە ئاساییە و هیچ شتێک رانەوەستاوە.
بەوتەی دو سەرچاوەی ئاگادار، ئەمڕۆ مەرزی پەروێزخان کراوە بوە، بەڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر تیایدا کەم بوە، بەشێوەیەک بە هەمویەوە چەند بارێک ئاڵوگۆڕ کراون.
رونیان کردەوە: لە دیوی ئێرانەوە هیچ بارهەڵگرێک بە کەرەستە و باری تازەوە نەهاتبوە دیوی ئێران بۆ ئەوەی بارهەڵگرەکانی دیوی هەرێم بچن بارەکان بار بکەن و بیهێننەوە.
هاوکات ئاماژەیان بەوەشدا لە دیوی هەرێمەوە باری سوتەمەنی و قیری شل و نەفتا رۆشتوە، بەڵام زۆرتر ئەو شۆفێر و بارهەڵگرانەی بردویانە ئێرانی بون.
لایخۆشییەوە، عەباس ئیسماعیل، بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکەمان ئاساییە، ئەم روداوانەی ئەم دواییە هیچ کاریگەرییەکی وای لێنەکردوە کە جوڵەی بازرگانی بوەستێنێت.
وتیشی: جوڵەی بازرگانی هەیە و رۆژانە بار دێت و بار دەڕوات، هەروەها گەشتیاریش هاتوچۆی خۆی دەکات چ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوات و چ بێتەوە.
دو رۆژە ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی سەربازیی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرکردەی سەربازیی باڵاش کوژران، دوای ئەم هێرشەش ئێران هێرشی بۆ سەر قوڵایی ئیسرائیل دەستپێکرد، ئەمەش ئەگەری بەردەوامبونی ئاڵۆزیی و شەڕەکەیانی زیاتر کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
-
هەواڵپێشنوێژی مزگەوتێکی کەلار تۆمەتبار دەکرێت بە هێرشکردنە سەر شەڕڤانان
-
زۆرترین بینراوەکان