رادیۆی دەنگ
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە گەرمیان هێزەکانی پێشمەرگە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کە لە چەند سەرچاوەیەکی سەربازییەوە وەریگرتوە، لە تەواوی سنورەکانی گەرمیان لەگەڵ لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، هێزەکانی پێشمەرگە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەپێی وتەی دو بەرپرسی پێشمەرگە کە بە مەرجی ناونەهێنان قسەیان بۆ رادیۆی دەنگ کرد، هۆکاری خستنە ئامادەباشیی ئەو هێزانە پەیوەستە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، زیاتر بۆ ئەوەشە ئەگەر هەر پێشهاتێک رویدا ئەمنییەتی ناوچەکە پارێزراوبێت لە هەر مەترسییەک، بەتایبەتیش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی سەربازیی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بەهۆیەوە زیاتر لە سەد شوێن و بنکەی ئەو وڵاتە پێکران و ژمارەیەک سەرکردەی سەربازیی باڵاش کوژران.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان