رادیۆی ده‌نگ
له‌نێو بینای بانكى گه‌رمیان له كه‌لار، بنكه‌یه‌كى پرۆژه‌ى هه‌ژمارى من كراوه‌ته‌وه، به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كیش كاره‌كانى بنكه‌كه خۆی له دو بواردا ده‌بینێته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، ماوه‌ى زیاتر له دو هه‌فته‌یه بنكه‌یه‌كى تایبه‌ت به پرۆژه‌ى "هه‌ژمارى من" له‌نێو بینای بانكی گه‌رمیاندا كراوه‌ته‌وه، كه كاروباره‌كانى ئه‌م پرۆژه‌یه له گه‌رمیان رایی ده‌كات.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌كه، كاره‌كه‌یان له دو ئه‌ركدا كورت ده‌بێته‌وه، یه‌كه‌میان پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمی پرۆژه‌ى "هه‌ژمارى من"ـه بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه خانه‌نشین یان خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت یاخود كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفالكراون له سنورى گه‌رمیان (كه‌لار و كفری و ناحییه‌كانیان) له‌گه‌ڵ خانه‌قین و خورماتوش.
ئه‌ركی دوه‌میشیان، بریتییه له پێدانه‌وه‌ى كارتى بانكی به سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى گه‌رمیان، واتا ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ى له گه‌رمیان كه فۆرمی پرۆژه‌ى هه‌ژمارى من پێشكه‌ش ده‌كات و دواتر كارته بانكییه‌كه‌ى بۆ دێته‌وه، پێشتر ده‌بو بچێت له سلێمانى وه‌ریبگرتایه، به‌ڵام ئێستا هه‌مو كارته‌كان ده‌نێردرێته ئه‌م بنكه‌یه و به فه‌رمانبه‌ران ده‌درێته‌وه.
له‌ئێستادا رۆژانه بنكه‌كه له نهۆمى دوه‌مى بینای بانكى گه‌رمیان له كه‌لار، كاره‌كانیان رایی ده‌كات.
پرۆژه‌ى هه‌ژمارى من بریتییه له به ئه‌لیكترۆنى كردنى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌شێوه‌یه‌ك له‌بری ئه‌وه‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه موچه‌كان مانگانه به كاشی به موچه‌خۆران بدرێت، ئه‌وكات موچه‌كه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژمارى بانكى و موچه‌خۆریش یان ده‌توانێت به كارته‌كه مامه‌ڵه‌ى ئۆنلاینی پێ ئه‌نجام بدات، یاخود له رێگه‌ى ئامێره‌كانى ATMـه‌وه پاره‌ى سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ى رابكێشێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن یه‌كێتى نیشتمانی كه ده‌سه‌ڵاتداری سنورى سلێمانى و گه‌رمیانه، ره‌دكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌م له فه‌رمانبه‌ران به‌شداریی تێدا بكه‌ن، به‌ڵام دواتر یه‌كێتى نیشتمانى رای گۆڕی و پشتیوانیی پرۆژه‌كه‌ى كرد، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران به رێژه‌یه‌كى زۆر رو له ته‌واوكردنى مامه‌ڵه‌ى پرۆژه‌كه بكه‌ن، به‌مه‌ش فشار و بارگرانییه‌كى زۆر له‌سه‌ر بانك و پرۆژه‌كه دروستبوه، به‌تایبه‌تى له وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى بانكی دا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ3 رۆژە ناحییەی کۆکس بێ کارەبایە
-
-
هەواڵبڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى قایمقامی كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان