
رادیۆی دەنگ
لەسەر سکاڵای ژمارەیەک هاوڵاتی کە پارەیان خستوەتە لای نوسینگەکانی دراو، 8 خاوەن و هاوبەش "شەریک"ـی نوسینگەی دراو لەکەلار دەستگیر کراون.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لەلایەن 8 کەسەوە سکاڵا لەسەر چەند نوسینگەیەکی دراو لەکەلار تۆمارکراوە، بەوهۆیەی پارەیان خستوەتە لایان و پارەکەیان فەوتاوە.
هەربەپێی زانیارییەکان، لەسەر ئەو بنەمایە 8 کەس کە خاوەن و هاوبەش "شەریک"ـی سێ نوسینگەی دراون لە کەلار و ناحییەی رزگاریی سەر بە کەلار، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی (453) لە یاسای سزادانی عێراقی، دەستگیرکراون.
رادیۆی دەنگ لەمبارەیەوە پەیوەندی بە عەقید: عەلی جەمال قەدوری- وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانەوە کرد، ئەویش وێڕای جەختکردنەوە لەزانیارییەکان، وتیشی: لێکۆڵینەوە لەگەڵ راگیراوان بەردەوامە.
دەستگیرکردنی ئەو خاوەن نوسینگانە پەیوەندی هەیە بە روداوی مایەپوچبون و هەڵشکانی دو نوسینگەی دراو لە کەلار لە چەند هەفتەی رابردودا.
بەپێی راپۆرتێکی پێشوی رادیۆی دەنگ، نوسینگەکانی دراو بون بە شوێنی هەڵگرتنی پارەی هاوڵاتیان، بەشێوەیەک بەشێک لە هاوڵاتیان بەمەبەستی سەلامەتبونی پارەکانیان و نەهێشتنەوەیان لە ماڵەوە، لە نوسینگەکانی دراو دایدەنێن. بەشێکی تریشیان کە کاسب و بازرگانن، بەوهۆیەی کاری رۆژانە و بەردەوامیان بە پارەکانیان هەیە و کەسابەتی پێوەدەکەن، وەکو ئاسانکاریی لەلای نوسینگەکانی دراو دایدەنێن.
لەبەرامبەریشدا نوسینگەکانی دراو هەندێکجار بۆ خۆیان کاسبی بەم پارانەوە دەکەن، لەکاتی شکستهێنانی کاسبیەکانیشدا، پارەکان کە لە بنەڕەتەوە بەشی زۆریان هی هاوڵاتیانە، هەمو یان بەشێکیان دەفەوتێن و دواجار زیان بەو هاوڵاتیانە دەگات کە پارەکانیان لەلای نوسینگەکان داناوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئهو بڕه كارهبا زیادهیەی دهدرا به گهرمیان ئهمساڵ نادرێت
-
-
راپۆرتئێران چۆن توانی "قوبە ئاسنینەکەی ئیسرائیل" ببڕێت؟
-
-
هەواڵئهو هاوڵاتیانهى كارتى نیشتیمانیان نییە دهتوانن فۆرمی ئۆنلاینی خۆراک تۆمار بكهن
-
-
هەواڵداوای تەسلیم بونی ترامپ و بڕیاری سازش نەکردنی خامنەیی… روداوەکانی ئێران و ئیسرائیل لە 24 کاتژمێردا
-
-
هەواڵناوى ئەو كهمدهرامهتانەی بڕیارە له گهرمیان شوقە وەربگرن یهكلانهبوهتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان