
رادیۆی دەنگ
هاوڵاتییەک باس لەوەدەکات لەبەرامبەر بردنی گەنمەکانیان بۆ سایلۆی خورماتو، لە بازگەی زینانەی سەر بە هەرێم، بۆ هەر یەک بارهەڵگر 850 هەزار دیناریان لێ وەرگیراوە.
ئەو هاوڵاتییە کە نەیویست ناوی بهێنرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: 2 بار دانەوێڵەم لە کەلارەوە بە ناوچەی داوێدا بردوە بۆ سایلۆی خورماتو، بەڵام لە بازگەی زینانە کە سەر بە حکومەتی هەرێمە، بۆ هەر بارهەڵگرێکیان بڕی 850 هەزار دینارم لێ وەرگیراوە.
باسی لەوەشکرد: تەنانەت ئەگەر دانەوێڵەکە هی خودی ناوچەکەش بێت هەر ئەو بڕە پارە زۆرە وەردەگرن و پارەکەشیان بە کاش "نقد" وەرنەگرت، بەڵکو بە کارت لێ وەرگرتین.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەبازگەی حکومەتی عێراقیش بەهەمانشێوە پارە لە هاوڵاتیان دەسەنرێت لەکاتی هێنانی باری جیاوازدا، لەوبارەوە ئەو هاوڵاتییە وتی: دوای دەرچونمان لەبازگەی حکومەتی هەرێم، لەبازگەی حکومەتی عێراقیش کە بە "چینکۆکە" ناسراوە، لەوێش بۆ هەر تەنێک 10 هەزار دینارم لێ وەرگیراوە، بەڵام بڕەکەی ئەوەندە زۆر نییە وەک ئەوەی لە بازگە کوردییەکە لێمان وەرگیرا.
رونیشیکردەوە: بارەکەت چەند تەن بێت جیاواز نابێت، بەڵکو ئەوان بەپێی ئۆتۆمبیل پارە وەردەگرن و هەر بارهەڵگرە و 850 هەزار دینار دەسێنن.
لایخۆشییەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوەکرد: ئەو پارەیەی لە بارهەڵگرەکان وەردەگرێت، لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانییەوە وەردەگیرێت نەک حکومەت.
بەوهۆیەی هیچ نوێنەرایەتییەکی ئیدارەی گشتی یەکێتی لە گەرمیاندا نییە، رادیۆی دەنگ نەیتوانی لێدوانیان لێ وەربگرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئهو بڕه كارهبا زیادهیەی دهدرا به گهرمیان ئهمساڵ نادرێت
-
-
راپۆرتئێران چۆن توانی "قوبە ئاسنینەکەی ئیسرائیل" ببڕێت؟
-
-
هەواڵئهو هاوڵاتیانهى كارتى نیشتیمانیان نییە دهتوانن فۆرمی ئۆنلاینی خۆراک تۆمار بكهن
-
-
هەواڵداوای تەسلیم بونی ترامپ و بڕیاری سازش نەکردنی خامنەیی… روداوەکانی ئێران و ئیسرائیل لە 24 کاتژمێردا
-
-
هەواڵناوى ئەو كهمدهرامهتانەی بڕیارە له گهرمیان شوقە وەربگرن یهكلانهبوهتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان