رادیۆی دەنگ
بەوتەی بەڕێوبەری سایلۆی کەلار، لە چەند رۆژی داهاتودا دەست بە وەرگرتنی دانەوێڵە لە جوتیارانی سنورەکە دەکەن، دەشڵێت: بڕیارە نزیکەی 40 هەزار تۆن گەنم وەربگرین.
کاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی کەلار "گەرمیان"، بە رادیۆی دەنگی وت: هەمو ئامادەکارییەکمان کردوە و چاوەڕوانی بڕیاری وەرگرتنی دانەوێڵە بوین و بڕیارەکەش لە وەزارەتەوە دەرچوە کە لە 10ـی ئەم مانگەوە دەستبکەین بە وەرگرتنی دانەوێڵەی ئەم وەرزە.
دەشڵێت: بڕیارە نزیکەی 40 هەزار تۆن گەنم وەربگرین، بۆ ئەمساڵیش گرفتی وەرگرتنی گەنممان نیە، چونکە توانای عەمبارکردنی 65 هەزار تۆنمان هەیە و بە ئاسانی دەتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین.
نزیکەی چوار ساڵە سایلۆی کەلار "گەرمیان" کارەکانی تەواوبوە و بەهۆی نەبونی کارمەندەوە بەوشێوەیە مابویەوە و لە ئێستادا 58 کارمەندی بۆ دامەزراوە و بڕیارە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار گەنمی جوتیارانی سنورەکە لە سایلۆکانیدا وەربگرێت، کە پێشتر تەنها وەکو بنکەیەکی وەرگرتنی دانەوێڵە بو و بەرهەمی دانەوێڵە لە دەرەوە و لەناو حەوشەی سایلۆکەدا دادەنرا و دواتر دەگوازرایەوە سایلۆکانی دیکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان