
رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى به‌شێك له دانیشتوانی پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون له كه‌لار ره‌خنه‌یان له‌وه گرت كه پاره‌ى خزمه‌تگوزارى پرۆژه‌كانیان كێشه‌یه بۆیان، بەڕێوبەری وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌وه‌مان كردوه.
ئازاد ئەحمەد، چالاکوان لە کەلار، دوێنێ لە بەرنامەی رۆژێکی ترـی رادیۆی دەنگ وتی: ئەم پارانە کێشەی بۆ دانیشتوانی پرۆژەکان دروستکردوە، چونکە لە گرێبەستەکانیاندا شتی وا نییە کە دوای تەواوبونی پرۆژەکە بەشداربو پارەیەک بەناوی خزمەتگوزاریی بدات.
لەبەرامبەردا، هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: كرێى خزمه‌تگوزارى پرۆژه‌كان به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆیه كه هاتوه‌ته ئیداره‌ى گه‌رمیان و جێبه‌جێ كراوه.
وتیشى: له نوسراوهكدا هاتوه وه‌ك بژاردەیەک هه‌ر كۆمپانیایه‌كى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌كان ئەگەر دەتوانێت ئەوا خۆی خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌گرێته ئه‌ستۆ و ئه‌گه‌رنا ئه‌وه له رێگه‌ى تهندهریینهوه ده‌درێت به كۆمپانیایه‌كى دیكه، به‌ڵام هه‌مو كۆمپانیا جێبه‌جێكاره‌كان ئه‌وه‌یان گرتوه‌ته ئه‌ستۆ به كۆمه‌ڵێك فلتهرەوه.
دەشڵێت: بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش نوسراومان ئاراسته‌ى كۆى فەرمانگە پەیوەندیدارەکان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى هەر یەکە و لایخۆیەوە ده‌رخسته‌یه‌ك ئاماده‌بکات و دواتر كۆى ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه نرخێکی گشتگیریان بۆ دانراوە.
له‌بارەی ئه‌وه‌ى تاچه‌ند جیاوازیی كراوه له‌نێوان پرۆژه‌كان له روى نرخى خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه، بەڕێوبەری گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: له روى نرخه‌وه جیاوازى كراوه له نێوان پرۆژه‌كان، بۆ نمونه سكویريتى پرۆژه‌ى مامۆستایان كه 2060 خانوه وه‌ك پرۆژەی بان سیتی حساب نه‌كراوه كه 800 خانوه، بۆیه جیاوازیان هەیە.
له‌باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكه‌وه، هونه‌ر مه‌حمود، وتیشى: شاره‌وانى كه‌لار كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكی گرتوه‌ته ئه‌ستۆ به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تیان كه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كۆى سنورى جوگرافى ناوچه‌كه له رێگه‌ى تهندەرینهوه دراوه به كۆمپانیا، بۆیه كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك به‌ده‌ره له كرێی خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئەگەریش حساب بكرێت ئه‌وه 4 بۆ 7 هه‌زار دينار ده‌چێته سه‌ر ئه‌و كرێى خزمه‌تگوزارییانه‌ى كه هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئاودێریی گه‌رمیان: هه‌ركه‌سێک ده‌ستى له به‌ردانه‌وه‌ى ئاوی پۆندى ملهسورهدا هه‌بوبێت روبه‌ڕوى دادگاى ده‌كه‌ینه‌وه
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: 2 دارستانی دەستکردی تر دروستدەکەین
-
-
هەواڵیهكێتى: گۆڕانكارییکردن له پۆستە حکومییەکانی گه‌رمیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تی هەرێم وه‌ستاوه
-
-
راپۆرت"ژیان له په‌راوێزدا"... ژنانی گونده‌كانى گه‌رمیان له خزمه‌تگوزاریيه سه‌ره‌تاییه‌كان بێ به‌شن
-
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان