رادیۆی دەنگ
تاوەکو ئێستا دەست بەکاربون نەکراوە بۆ ئەو 133 فەرمانبەرەی کە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون بۆ فەرمانگەکانی گەرمیان، ئیدارەی گەرمیانیش دەڵێت: چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانین.
چۆمان ئەحمەد، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارە گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئه‌و 133 كه‌سه‌ى كه فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیان هه‌یه بۆ دامه‌زراندنیان به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست له قه‌زا و ناحیه‌كان، هه‌مو رێكاره ئیدارییه‌كانى بڕیوه ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ بكرێت.
وتیشى: به‌هۆى نه‌بونى ته‌رخانى داراییه‌وه نه‌توانراوه گرێبه‌ستیان بۆ بكرێت و ده‌ست بهكارببن، بڕیاره‌كه‌ش له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌یه كه پێمان وتراوه ئه‌و ناوانه به‌رزنه‌كرێته‌وه تاوه‌كو ته‌رخانى داراییان بۆ ده‌كرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: وه‌ك ئیداره‌ى گه‌رمیان داوامان كردوه له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆ ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ بكرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانرێت ناو بۆ لیستى موچه زیادبكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامه‌كه‌یمان وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان