رادیۆی دەنگ
له ساڵى رابردوه‌وه 168 فه‌رمانبه‌ر به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست بۆ فهرمانگهكانى قه‌زاى كفرى دامه‌زرێنراون، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ست بهكارنهبون، قایمقامى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا فه‌رمانه‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌وه.
ساهر عه‌لى، قایمقامى قه‌زاى كفرى، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و 168 فه‌رمانبه‌ره هه‌مو رێكاره ئیدارییه‌كانیان بۆ ته‌واو كراوه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها فه‌رمانى دهستبهكاربونیانه كه بۆیان نه‌كراوه.
وتیشى: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ڵێنیداوه له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆ ده‌ستبه‌كاربون بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بكات، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا جێبه‌جێ بكرێت.
بەپێی نوسراوێک کە لە 25ـی کانونی دوەمی 2024 دەرچو، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی داب‌و لە دامەزراندنی (168) کەس بەشێوەی گرێبەست بۆ گشت دامودەزگاکانی سنوری قەزای کفری.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان