
رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی لەسەر سکاڵای قایمقامی قەزای دەربەندیخان دوێنێ دەستبەسەرکرا، لێپرسراوی کۆمیتەی باوەنوری یەکێتی بە کەفالەت ئازاد کرا و دەشڵێت: من سکاڵام لە قایمقامی دەربەندیخان کرد، کەچی "دیزەبەدەرخونە کرا".
شێرکۆ عەبدولرەحمان، لێپرسراوی کۆمیتەی باوەنوری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو دۆسیەی لەنێوان من و قایمقامی قەزای دەربەندیخاندایە، مێژوەکەی بۆ دوساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە ئەوکات سکاڵام لێکرد لە دادگای دەربەندیخان کە سیڤییەکەی ناڕاستە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی نییە، ئێستا کۆڵانەکەمان لە دەربەندیخان فەرمانی قیرکردنی بۆ دەرچوە، بەڵام جەنابی قایمقام نایەڵێت و رێگرە.
وتیشی: جەنابی قایمقام هەمو رێگرییەک لەئێمە دەکات، کوڕێکم پرۆژەیەکی گەشتیاریی هەیە لەسنوری قەزای دەربەندیخان لەگەڵ کەسێک لەخواروی عێراق، بەڕێز قایمقام بەهەمو شێوەیەک رێگری لە پرۆژەکە دەکات و کێشەمان بۆ دروستدەکات.
دەشڵێت: من هیچ موچەیەکم نییە، مافی خۆمە کاربکەم، پێشتر کارمەندی ئاسایش بوم و ئێستا وازمهێناوە.
بەوتەی لێپرسراوی کۆمیتەی باوەنوری یەکێتی، چەند رۆژێک پێش ئێستا سکاڵای لەسەر قایمقامی قەزای دەربەندیحان کردوە لەسەر ئەوەی قسەی ناڕاستی لەبارەیەوە کردوە، بەڵام وەکخۆی وتی: "سکاڵاکەی من دیزەبەدەرخۆنە کراوە و سکاڵاکەی ئەویان وەرگرتوە".
دوێنێ (چوارشەمە ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٥)، لەسەر سکاڵای سلێمان محەمەد- قایمقامی قەزای دەربەندیخان و بە تۆمەتی ناوزڕاندن، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەربەندیخان، شێرکۆ عەبدولڕەحمان لێپرسراوی کۆمیتەی باوەنوری یەکێتی دەستبەسەرکرا.
هۆکاری سکاڵاکەی قایمقامی دەربەندیخان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لێپرسراوی کۆمیتەی باوەنور لە کەناڵێکەوە قسەی بە قایمقامی دەربەندیخان وتوە، دوای ئەوەی ناوبراو رێگری کردوە لە پرۆژەیەکی گەشتیاری ئەوان بە پاساوەی زیادەڕەوییە و مۆڵەتی فەرمی ئەوانی نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپاش دامەزراندنی فەرمانبەرانی کفری، چارەنوسی 133 فەرمانبەرەکەی گەرمیان نادیارە
-
-
هەواڵئاودێریی گهرمیان: ههركهسێک دهستى له بهردانهوهى ئاوی پۆندى ملهسورهدا ههبوبێت روبهڕوى دادگاى دهكهینهوه
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: 2 دارستانی دەستکردی تر دروستدەکەین
-
-
هەواڵیهكێتى: گۆڕانكارییکردن له پۆستە حکومییەکانی گهرمیان لهسهر پێكهێنانى حكومهتی هەرێم وهستاوه
-
-
راپۆرت"ژیان له پهراوێزدا"... ژنانی گوندهكانى گهرمیان له خزمهتگوزاریيه سهرهتاییهكان بێ بهشن
-
زۆرترین بینراوەکان