رادیۆی دەنگ
ئەمڕۆ بەبۆنەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانییەوە، لە قوتابخانەی شەهید جەلال بێکەس لە کەلار هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچو.
بەپێی هەندێک وێنە کە کادیرانی یەکێتی بڵاویانکردوەتەوە، ئەمڕۆ ٥٠ نەمامیان وەکو رەمزێک بۆ ٥٠ ساڵەی تەمەنی یەکێتی، لە قوتابخانەی شەهید جەلال بێکەس لە قەزای کەلار رواندوە.
نەوزاد تەیب، بەڕێوبەری قوتابخانەی شەهید جەلال بێکەس لە کەلار، جەختی لە هەواڵەکە کردەوە و بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بەسەرپەرشتی ناوەندی مامۆستایانی یەکێتی لە گەرمیان و پەروەردەی گەرمیان و پەروەردەی کەلار، چەند کەسایەتییەک لەکەلار دەعوەت کرابون و ئەو نەمامانەیان ناشتوە.
وتیشی: نەمام چاندنەکە بۆ یادی ٥۰ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی بو.
دەربارەی ئەوەی بۆنەکە کێ پێی هەستاوە؟ نەوزاد تەیب وتی: سەرپەرشتی چالاکییەکە لەلایەن ئیدارەی ئامادەییەکەی ئێمەوە بو.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان