
رادیۆی دەنگ
لەسەر سکاڵای قایمقامی قەزای دەربەندیخان و بەتۆمەتی ناوزڕاندن، لێپرسراوی کۆمیتەی باوەنوری یەکێتی دەستگیردەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بەتۆمەتی ناوزڕاندن "تەشهیر"، سکاڵای لەسەر لێپرسراوی کۆمیتەی باوەنوری یەکێتی نیشتمانی- شێرکۆ شێخ عەبدولڕەحمان تۆمارکردوە
هەربەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لێپرسراوی کۆمیتەی باوەنوری یەکێتی لەسەر ئەو سکاڵایە بانگهێشتی دادگا کراوە و بە بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە.
سکاڵاکەی قایمقامی قەزای دەربەندیخان پاش ئەوە هات کە لێپرسراوی کۆمیتەی باوەنوری یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی BMC دەڵێت: "پێشتر سکاڵام لەقایمقامی قەزای دەربەندیخان کردوە لەبەر ئەوەی راستی نەکردوە وتویەتی بڕوانامەکەم بەکالۆریۆسە، ئێستا جەنابی قایمقامی دەربەندیخان وەکو حەقدێکی شەخسی دێ کێشە بۆ پرۆژە گەشتیارییەکان دروست دەکات".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپاش دامەزراندنی فەرمانبەرانی کفری، چارەنوسی 133 فەرمانبەرەکەی گەرمیان نادیارە
-
-
هەواڵئاودێریی گه‌رمیان: هه‌ركه‌سێک ده‌ستى له به‌ردانه‌وه‌ى ئاوی پۆندى ملهسورهدا هه‌بوبێت روبه‌ڕوى دادگاى ده‌كه‌ینه‌وه
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: 2 دارستانی دەستکردی تر دروستدەکەین
-
-
هەواڵیهكێتى: گۆڕانكارییکردن له پۆستە حکومییەکانی گه‌رمیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تی هەرێم وه‌ستاوه
-
-
راپۆرت"ژیان له په‌راوێزدا"... ژنانی گونده‌كانى گه‌رمیان له خزمه‌تگوزاریيه سه‌ره‌تاییه‌كان بێ به‌شن
-
زۆرترین بینراوەکان