رادیۆی دەنگ
لەماڵێکی قەزای دەربەندیخان دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنیدا دەگیرێت و سێ کەسیش لەسەر روداوەکە دەستگیردەکرێن.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ماڵێکی قەزای دەربەندیخان دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە چەکی جۆراوجۆر و مین و تەقەمەنی جیاوازدا گیراوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕی مادە تەقینەوە دەستبەسەرگیراوەکان زۆر و جۆراوجۆر بون، بەڵام ئاماژەی بە ژمارە و بڕەکەیان نەدا.
هەر بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لەسەر روداوەکە ۳ کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت لەبارەی ئەوەی ئەو بڕە زۆرەی تەقینەوە بۆ چی مەبەستێک هێشتویانەتەوە.
لایخۆشییەوە قایمقامی دەربەندیخان ئاشکرای دەکات، بڕی ئەو تەقەمەنییەی لە ماڵەکەدا دەستی بەسەردا نزیکەی 30 کیلۆیە.
سلێمان محەمەد، بۆ رادیۆی دەنگ وتیشی: نازانین بونی ئەم بڕە زۆرەی تەقەمەنی بۆ بابەتی کڕین و فرۆشتنە، یاخود بابەتەکە شتی دیکە بێت، بۆ ئەو مەبەستەش بە فەرمانی دادوەر سێ کەس راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان