
رادیۆی ده‌نگ
له‌میانه‌ى راپۆرتی مانگانه‌ى ئه‌مجاره‌ى دا، یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، تیشكیخستوه‌ته سه‌ر دیارترین ئه‌و كێشه خزمه‌تگوزارییانه‌ى كه له ناوه‌ندی ناحییه‌كانى گه‌رمیاندا بونیان هه‌یه.
كلیك له‌م فایله‌ى خواره‌وه بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه به‌شێوازی PDF
رادیۆی ده‌نگ له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كدا بۆ بره‌ودان به رۆژنامه‌وانى و مافه‌كانى مرۆڤ و چاودێریی حكومه‌ت به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED، مانگانه له رێگه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانـى سه‌ر به رادیۆكه‌وه، راپۆرتێكى ورد و قوڵ له‌بوارى كێشه جیاوازه‌كانى په‌یوه‌ست به حكومه‌ته‌وه له گه‌رمیان به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئه‌م مانگه راپۆرته‌كه‌ى ته‌رخانكردوه به كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كان له ناوه‌ندی ناحییه‌كانى گونده‌كان.
له‌خواره‌وه ده‌قی راپۆرته‌كه به‌شێوه‌ى تێكست ده‌خوێننه‌وه.
كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كانى ناوه‌ندی ناحییه‌كانى گه‌رمیان
پێشه‌كی:
له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیاندا 9 ناحیه هه‌ن، چوار له‌و ناحیانه سه‌ر به قه‌زاى كفرین (سه‌رقه‌ڵا، کۆکس "کوڵەجۆ"، نه‌وجول "زینانه" و ئاوه‌سپی "خان")، سیانیان سه‌ر به قه‌زاى كه‌لارن (رزگاریی، باوه‌نور و شێخ ته‌ویل) و دوانیشیان (مه‌یدان و قۆره‌تو) راسته‌وخۆ سه‌ر به ئیداره‌ى گه‌رمیانن. جگه له‌وه‌ش به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌ش و هۆبه و فه‌رمانگه‌یان هه‌یه له هه‌ندێك له ناحییه‌كانى ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به‌ڵام له‌م راپۆرته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و ناحییانه‌ى كه به تایبه‌ت سه‌ر به ئیداره‌ى گه‌رمیانن.
به‌شى یەکەم: ئه‌رك و كاره‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ناحییه‌كان
1. ئه‌ركى به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌كان
"وه‌ك سلسله‌ى ئیدارى ئه‌ركى ئێمه ئه‌وه‌یه كه پردى په‌یوه‌ندى نێوان فه‌رمانگه‌كان و قایمقامیه‌ت و ئیداره‌ى گه‌رمیانین، به‌جۆریك له هه‌ر سێكته‌رێك پرۆژه و كێشه هه‌بێت به نوسراو بێت یان گشتاندن بێت یان به ده‌رخسته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانه‌وه ئاماده كرا ئاراسته‌ى قایمقامیه‌تى ده‌كه‌ین دواتر بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیانى به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه". جه‌مال ساڵح، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى رزگاریى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار واى وت.
وتیشى: هه‌ر كێشه و گرفتێكیش بێت به‌هه‌مان شێوه داخلى ئه‌بین و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌ده‌ین له رێگه‌ى یه‌كه‌ى ئیدارى سه‌روى خۆمان و فه‌رمانگه‌كانیش.
لایخۆشیه‌وه، دانا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل، وتى: هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك هه‌بێت لایه‌نه‌كان ده‌رخسته‌ى بۆ ئاماده ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داواكارى ئێمه‌یه بۆ كۆى سێكته‌ره‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ كۆى لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندیمان هه‌یه.
"ئه‌ركى ئێمه ئه‌وه‌یه كه پردى په‌یوه‌ندى نێوان فه‌رمانگه‌كان و قایمقامیه‌ت و ئیداره‌ى گه‌رمیانین، به‌جۆرێك له هه‌ر سێكته‌رێك پرۆژه و كێشه هه‌بێت به نوسراو بێت یان به ده‌رخسته ئاراسته‌ى قایمقامیه‌تى ده‌كه‌ین دواتر بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیانى به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه". عه‌دنان عه‌لی محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى باوه‌نور سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار واى وت.
باسی له‌وه‌شكرد: ته‌نانه‌ت خۆمان سه‌ردانى وه‌زاره‌ته‌كانیش ئه‌كه‌ین بۆ هه‌ر بابه‌تێك به‌تایبه‌ت خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ نمونه پاڵاوگه‌ى ئاوى ناحیه‌ى باوه‌نور یه‌كێكه له‌و پرۆژانه بۆ ئه‌وه‌ى كارى له‌سه‌ر بكرێت.
به هه‌مان شێوه، عه‌زیزمحه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى ئاوه‌سپى سه‌ر به قه‌زاى كفرى ده‌ڵێت: هاوشێوه‌ى ناحیه‌كانى دیكه له روى ئیدارییه‌وه بۆ كۆى بابه‌ته‌كان له رێگه‌ى قایمقامیه‌ته‌وه بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان به نوسراو به‌رز ئه‌كرێته‌وه.
وتیشى: ئه‌گه‌ر داواكارى هاوڵاتیان بێت بۆ خۆمان پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین بۆ فه‌رمانگه‌كان.
به‌پێچه‌وانه‌وه، چه‌ند ناحیه‌یه‌ك هه‌ن راسته‌وخۆ گرێدراون به ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه نه‌ك قه‌زاكانى كه‌لار و كفرییه‌وه.
سه‌روه‌رت محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى مه‌یدان، وتى: ئێمه راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌كه‌ین بۆ هه‌ر بابه‌ت و پرۆژه‌یه‌ك، زۆرینه‌ى فه‌رمانگه‌كانیش له‌لاى ئێمه هه‌یه و پردى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌وان و ئیداره‌ى گه‌رمیانین، هه‌ر داواكارییه‌ك هه‌بێت به‌رزى ئه‌كه‌ینه‌وه.
لایخۆشیه‌وه، دانا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار، ده‌ڵێت: كارى ئیدارى ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ساسى داواكارى خۆمان و هاوڵاتیان و ئه‌نجومه‌نى گونده‌كانه بۆ هه‌ر بوارێك له بواره‌كان، دواتر ئێمه ئاراسته‌ى قایمقامیه‌تى ئه‌كه‌ین له‌وێشه‌وه بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌رز ئه‌كرێته‌وه و دواتر بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ئه‌ڕوات.
"هه‌ر داواكارییه‌ك چ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانه‌وه بێت چ له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌بێت ئێمه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ئاراسته‌ى سه‌روى خۆمانى ده‌كه‌ین دواتر بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ڕوات"، دلێر عه‌بدوڵڵا مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا سه‌ر به قه‌زاى كفرى واى وت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ر ئه‌وه‌نده نا نوسراو بكه‌ین و بوه‌ستین، به‌ڵكو چ له سه‌ر ئاستى ناحیه بێت یان چ له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كان بێت به‌دواداچون ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ته‌كانیش به‌دواداچون ده‌كه‌ین.
2. بودجه‌ى ناحیه‌كان
ناحیه‌كانى گه‌رمیان ساڵانه له بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان پاره‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت له ناحیه‌كه‌دا، ئه‌م پرۆژانه‌ش به ده‌رخسته ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌كرێت و له رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه بانگه‌وازى بۆ ده‌كرێت.
جه‌مال ساڵح، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى رزگاریى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار وتى: له بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان به‌گوێرى سه‌رژمێرى دانیشتوان دابه‌ش ئه‌كرێت، بۆماوه‌ى 3 ساڵه له‌وێم 2 ملیار و 800 ملیۆن دینار به 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار ته‌رخان كراوه.
وتیشى: به گوێره‌ى پێویستیه‌كانیش كردومانه‌ته ده‌رخسته و ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانمان كردوه و خه‌رجمان كردوه بۆ كۆى سێكته‌ره‌كان و هه‌ر له رێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه ته‌نده‌رینى بۆ ئه‌كرێت.
به‌هه‌مان شێوه، عه‌دنان عه‌لی محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى باوه‌نور سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار باسى له‌وه‌كرد: به‌شه بودجه‌ى ناحیه‌ى باوه‌نور له بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان به گوێره‌ى ژماره‌ى دانیشتوانه بۆ ساڵى 2023 بڕی نزیكه‌ى 650 ملیۆن دینارمان به‌ركه‌وتوه، بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى به‌تایبه‌ت به ده‌رخسته ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان كراوه و له‌وێوه ته‌نده‌رینى بۆ كراوه و دراوه به به‌ڵێنده‌ر له رێگه‌ى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیاره‌كانه‌وه.
ده‌شڵێت: بۆ ساڵى 2024یش كۆمه‌ڵێك ده‌رخسته‌مان پێشكه‌ش كردوه له دروستكردنى پاركى خێزانى و كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى دیكه ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى پلاندانانیشیان بۆ هاتوه‌ته‌وه چاوه‌ڕوانین بودجه‌ى بۆ ته‌رخان بكرێت و له رێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه بانگه‌وازى بۆ بكرێت.
به هه‌مان شێوه، عه‌زیزمحه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى ئاوه‌سپى سه‌ر به قه‌زاى كفرى له گه‌رمیان ده‌ڵێت: هاوشێوه‌ى ناحیه‌كانى دیكه له‌سه‌ر سه‌رژمێرى دانیشتوان ئه‌كرێت و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كیه‌كان، بۆماوه‌ىى 4 ساڵه له‌وێم یه‌كجار ته‌رخان كراوه، دوجار به‌رزمان كردوه‌ته‌وه و ساڵێكیش جێبه‌جێ كرا، به‌ڵام خه‌رج نه‌كراوه به‌هۆى نه‌بونى پاره‌ى نه‌ختینه‌وه.
وتیشى: به‌شى ئێمه 100 بۆ 150 میلۆن دیناره.
سه‌روه‌رت محه‌مه‌د، به‌ڕبَوبه‌رى ناحیه‌ى مه‌یدان له گه‌رمیان وتى: بودجه‌كه‌مان هاوشێوه‌ى ناحیه‌كانى تره و به‌گوێره‌ى ژماره‌ى دانیشتوانه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: "رێژه‌كه‌شى گۆرانكارى به‌سه‌ردا دێت"، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به رێژه‌كه بدات.
"بودحه‌ى په‌ره‌پێدانى به‌پێى ژماره‌ى دانیشتوانه، به‌ڵام ئاماژه به بڕى بودجه‌كه ناده‌م چونكه ته‌نها ره‌قه‌مه و هاوڵاتیان كاریان ئه‌وێت و بودجه‌ش كه نه‌بو بۆ یاس بكرێت؟" دلێر عه‌بدوڵڵا مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا سه‌ر به قه‌زاى كفرى وای وت.
3. سكاڵا و به‌دواداچون
به‌ڕێوبه‌رانى ناحیه‌كان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه به دواداچون و ئیجارائات ده‌كه‌ن له بونى هه‌ر سكاڵایه‌ك ئاراسته‌یان بكرێت.
جه‌مال ساڵح، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى رزگاریى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار وتى: چه‌ندین جار سكاڵا و گله‌ى هه‌بوه له‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌كانم له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بانگمان كردوه و ئاگادارمان كردوه‌ته‌وه كه چاره‌سه‌رى بكات، جارى واش هه‌بوه نوسراومان كردوه له‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌رێك كه ئه‌داى وه‌كپێویست نه‌بوه تواناى خۆى خه‌رج ناكات له پێناو خزمه‌تى گشتى.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئێمه چاودێرى ئه‌كه‌ین و به‌دواداچون ئه‌كه‌ین و ئیجرائاتیش ئه‌كه‌ین.
"هاوڵاتیان له هه‌ر سێكته‌ر و بوارێكدا بێت و سكاڵاى هه‌بێت، به‌دواداچونمان بۆی كردوه و به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌كه‌ش بانگراوه و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیشمانداوه به كه‌مترین ماوه". عه‌دنان عه‌لی محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى باوه‌نور وای وت.
به هه‌مان شێوه، عه‌زیزمحه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى ئاوه‌سپى ده‌ڵێت: هه‌ر سكاڵایه‌ك هه‌بێت به‌دواداچونى بۆ ئه‌كه‌ین.
سه‌روه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى مه‌یدان، وتى: هه‌ر سكاڵا و داواكارییه‌ك هه‌بێت به‌دواداچونى بۆ ئه‌كه‌ین و ئیجرائاتیش ئه‌كه‌ین و چاودێریش ئه‌كه‌ین، هه‌ندێك داواكاریش كه دێته لاى ئێمه فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌نداریش نه‌بێت راسته‌وخۆ ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانى ده‌كه‌ین و ئه‌وان ئاراسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى ده‌كه‌ن.
بەشی دوەم: دیارترین کێشە خزمەتگوزارییەکانی ناحیەکان
1. كاره‌با
دانیشتوانی به‌شێك له ناحیه‌كانى گه‌رمیان جه‌خت له‌سه‌ر خراپى دۆخى كاره‌با ده‌كه‌نه‌وه له نێو ناحیه‌كانیاندا به‌تایبه‌ت له روى نزمى ڤۆڵتیه‌وه.
سه‌یوان مه‌حمود، دانیشتوى ناحیه‌ى باوه‌نور وتى: ناحیه‌كه‌مان خراپترین جۆرى كاره‌باى هه‌یه به‌راورد به ناحیه‌كانى تر، چونكه چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ست كه‌مى نزمى ڤۆڵتیه‌وه ده‌ناڵێنین، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ى ئامێره كاره‌باییه‌كانمان چه‌ندینجار سوتاوه.
وتیشى: چه‌ندینجار سه‌ردانى لایه‌نه به‌رپرسه‌كانمان كردوه به ده‌م داواكه‌مانه‌وه نه‌هاتون، چونكه وێستگه‌یه‌كى مۆبایلیان بۆ هێناوین بۆ ئه‌وه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت، كه‌چى ئه‌ویش بۆ دو مانگه كاره‌كانى راگیراوه پاره‌ى بۆ ته‌رخان ناكرێت له‌گه‌ڵ دابینكردنى كارمه‌ند بۆى.
"له روى كاره‌باوه كێشه‌ى ئه‌وه‌مان هه‌یه كه بایه‌كى خێرا دێت یان بارانێكى زۆر ئه‌بێت راسته‌وخۆ خراپ ده‌بێت، به جۆرێكه جارى وا هه‌یه به 2 رۆژ كاره‌بامان نابێت". تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ربه قه‌زاى كفرى وا ده‌ڵێت.
وتیشى: ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه كێشه‌ى نزم و زیادى ڤۆڵتیه‌مان هه‌یه و زۆر كێشه‌ى بۆ دروست كردوین رۆژانه ئه‌مه‌ش به‌پێى وه‌رزه‌كان ده‌گۆڕێت.
به پێچه‌وانه‌وه، جه‌بار حه‌مه ساڵه‌ح، دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاریى، وتى: به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كاره‌با له ناحیه‌كه خراپ نیه، ئه‌وه‌ى هه‌یه حكومه‌ت رێژه‌یه‌ك كاره‌با رۆژانه دابینى ده‌كات و كه‌مه، زۆرترین كاته‌كان مۆلیده پڕى كردوه‌ته‌وه.
وتیشى: كێشه‌یه‌ك هه‌یه له وه‌رزى هاوین نزمى ڤۆڵتیه‌یه كه كێشه‌ى بۆ دروستكردوین و زۆربه‌ى ئامێره كاره‌باییه‌كانمان روبه‌ڕوى كێشه‌بوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كى ئێمه كه حه‌مرینه لۆدى زۆرى له‌سه‌ره، ئه‌گه‌رچى محاویله‌یه‌كیانن هێناوه و بۆ نزیكه‌ى 7 مانگه كۆمه‌ڵێك عامودیان داناوه هیچ نه‌كراوه هه‌ر وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه.
هاوكات، محه‌مه‌د عومه‌ر حه‌سه‌ن، دانیشتوى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا ده‌ڵێت: كاره‌باى ناحیه‌كه‌مان خراپ نیه ئه‌مه‌ش به‌هۆكارى مۆلیده‌ى ئه‌هلى توانراوه كاره‌باى پێویست دابینبكرێت، به‌ڵام هه‌ندێكجاریش كه‌موكورتى دروست ئه‌بێت له خراپ بون و پچڕانى وایه‌ر و كێشه له وێستگه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا، حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كات: كێشه‌ى كاره‌باى ناحیه‌كانى گه‌رمیان ئه‌وه‌یه وێستگه‌ى تایبه‌ت به خۆیان نیه، یه‌كێك له‌وانه باوه‌نوره كه له ناحیه‌ى مه‌یدانه‌وه كاره‌باى بۆ هاتوه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى پچڕان و نزمى ڤۆڵتیه‌ى بۆ دروست ببێت، ئه‌گه‌رچى له ئێستادا وێستگه‌یه‌كى مۆبایلمان بردوه‌ته ناحیه‌كه و كار له‌سه‌ر راكێشانى فیده‌ره‌كانى ده‌كه‌ین و ستافى بۆ دابین ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات و كێشه‌ى كاره‌باى ناحیه‌كه چاره‌سه‌ر ئه‌بێت.
باسى له‌وه‌شكرد: كێشه‌ى ڤۆڵتیه‌ى كاره‌باى باوه‌نور ئه‌وه‌یه فیده‌رى11kvیه كه ئه‌مه‌ش نابێت له 7 بۆ 10 كیلۆمه‌تر زیاتر دوربێت، ئه‌میش له ناحیه‌ى مه‌یدانه‌وه دێت نزیكه‌ى 30 كیلۆمه‌تر دروه ئه‌مه وایكردوه ڤۆڵتیه نزم بێت.
وتیشى: ناحیه‌ى نه‌وجولمان هه‌یه ئه‌ویش به هه‌مانشێوه له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاوه كاره‌باى بۆ رۆشتوه به عه‌مود كه ئه‌مه‌ش وه‌ك تاوه‌ره‌كان نیه كه خه‌تى هه‌وره بروسكه‌ى هه‌بێت و كارى لێنه‌كات، چونكه فنجانه‌ى هه‌یه كه درزى برد ئه‌شكێت و خه‌ته‌كه‌ى ئه‌كه‌وێت، ئه‌میش به هه‌مان شێوه وێستگه‌یه‌كى مۆبایلمان بۆ بردوه و كار له‌سه‌ر راكێشانى هێلى 33KV ئه‌كه‌ین كه ته‌واو بو ئه‌وا ئه‌ویش چاره‌سه‌ر ئه‌بێت به گونده‌كانیه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ناحیه‌ى كۆكس "كۆڵه‌جۆ" وێستگه‌یه‌كى 10 مێگاواتى مۆبایلمان داناوه و لۆدى له‌سه‌ره كارمان له‌سه‌ر كردوه كه وێستگه‌یه‌كى 45 مێگاواتى دابنێین، چونكه خواستى زۆرى له‌سه‌ره، له پلانى وه‌زاره‌ت زیادمان كردوه به هێنانى ئه‌و وێستگه‌یه كێشه‌ى كۆى ناحیه‌كه و گونده‌كانیشى چاره‌سه‌ر ئه‌بێت.
ده‌رابه‌رى ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تى چییه بۆ كێشه‌ى كاره‌بای ناحیه‌كان؟ له‌وه‌ڵامدا به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كێشه‌ى كاره‌باى ناحیه‌كان به‌تایبه‌ت له روى ڤۆڵیته‌وه چاره‌سه‌ر ببێت، ئه‌وه ده‌بێت هه‌ر ناحیه‌یه‌ك و وێستگه‌یه‌كى مۆبالیى تایبه‌ت به خۆى هه‌بێت له نێو ناحیه‌كه‌یدا، بۆ كۆى ناحیه‌كانیش پلانى ئه‌وه‌مان هه‌یه و له وه‌زاره‌تیش كارمان له‌سه‌ر كردوه.
2. ئاوى خواردنه‌وه
به‌شێك له دانیشتوانى ناحیه‌كانى گه‌رمیان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كێشه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵانیان هه‌یه كه تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
سۆران حسێن، دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاریى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار ده‌ڵێت: به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ناحیه‌ى رزگاى كێشه‌ى ئاوى ماڵانى نیه، به‌ڵام گه‌ڕه‌كى وامان هه‌یه شاره‌وانى به ته‌نكه‌ر ئاویان بۆ دابین ئه‌كات هه‌ندێكیان هه‌یه بیریان بۆ كراوه، به‌ڵام وه‌كپێویست نیه.
باسى له‌وه‌شكرد: گۆڕانكارى له كاتى ئاوى ناحیه‌كه‌ش ئه‌كرێت له زستانان به‌تایبه‌ت كه رۆژ نا رۆژێك ئاو ده‌درێت، له كاتێكدا ده‌كرێت هه‌مو رۆژێك دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ى كه‌مبكرێته‌وه.
هاوكات، ئاكۆ حه‌مید، دانیشتوى ناحیه‌ى باوه‌نورى سه‌ربه قه‌زاى كه‌لار وتى: له ساڵانى رابردو كێشه‌ى تۆڕى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ناحیه‌كه‌مان هه‌بو به‌هۆى پیسبونیه‌وه كه 2 رێڕوى ئاوه‌رۆى ماڵان له سه‌روى ئه‌و بیرانه‌وه‌یه كه ئاوى لێوه دابه‌شده‌كرا، ئه‌گه‌رچى ئێستا كێشه‌كه به كاتى چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام دڵنیا نین له پاكى ئاوه‌كه‌ى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه كێشه‌ى كه‌م ئاویمان هه‌یه و رۆژ نا رۆژێك ئاو دابه‌ش ده‌كرێت.
وتیشى: له ئێستاشدا كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن وه‌ك پاڵاوگه‌ى ئاوى ناحیه‌كه، به‌ڵام ئه‌ویش چه‌ند مانگێكه كاره‌كانى به سستى ده‌ڕوات و نازانین كه‌ى ته‌واو ده‌بێت.
"پرۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌مان نیه له نێو ناحیه‌كه‌دا، پرۆژه‌یه‌كمان هه‌بو له ژورى خانه‌وه ئاو دابه‌ش بكات، ئاوه‌كه‌ش له به‌نداوه‌كه دێت ئه‌گه‌ر لێڵ بێت له زستان ئاومان نابێت". تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ربه قه‌زاى كفرى وا ده‌ڵێت.
له به‌رامبه‌ردا، نه‌وزاد حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، باسى له‌وه‌كرد: له ناحیه‌كان به‌گشتى گرفتى كه‌م ئاویمان نیه ئه‌وه‌ى هه‌یه گرفتى رۆژانه‌یه له خراپبونى ماتۆڕه‌كان و سیانه‌كردنیان، پشت به سه‌رچاوه‌ى بیرى قوڵ و كانیاوه‌كانیش ده‌به‌ستن.
وتیشى: بۆ ناحیه‌ى باوه‌نور پرۆژه‌ى پاڵاوگه‌ى ئاوى باوه‌نور له كاردایه و له %80ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه، به‌ڵام به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى بودجه‌ى پێویسته‌وه كاره‌كانى به سستى ئه‌ڕوات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوژمه‌ى پرۆژه‌كه خۆى له 1 ملیار و 134 ملیۆن دینار ئه‌بینێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وى بڕگه‌ى ترمان زیاد كردوه وه‌ك تانكى و هه‌ندێك پێداویستى دیكه، گوژمه‌كه‌ى گۆرانكارى به‌سه‌ردا هاتوه ئه‌گاته 1 ملیار و 200 ملیۆن دینار.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بۆ لێڵبونى ئاوى ناحیه‌ى ئاوه‌سپیش نه‌مانتوانیوه چاره‌سه‌رى بكه‌ین، چونكه پشت به روبارى ناحیه‌كه ئه‌به‌ستێت له وه‌رزى زستان ئه‌و كێشه‌یه رو ئه‌دات و به‌رده‌وامى هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك ئاوه‌كه و كواڵێتى ئاوه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كى نیه.
به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، دۆخه‌كه بۆ ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل جیاوازتره و 2 بیرى قوڵیان هه‌یه له گه‌ڵ كانیاو هاوكات له پلانیاندا هه‌یه سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى ئاو زیادبكه‌ن بۆ ناحیه‌كه، هاوكات وه‌كخۆی وتى: "به‌رده‌وامیش چاكسازى ئه‌كه‌ین له به‌رنامه‌شمان هه‌یه كارى زیاترى بۆ بكه‌ین".
3. ته‌ندروستى
به‌شێك له هاوڵاتیانى ناحیه‌كانى گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كێشه‌ى مه‌ڵبه‌ند و بنه‌كه‌كانى ته‌ندروستى هه‌یه، به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش رونكردنه‌وه ده‌دات.
سه‌ریاس سه‌مین، دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاریى باس له‌وه ده‌كات: لایه‌نى ته‌ندروستى له ناحیه‌كه زۆر خراپه به جۆرێكه ته‌نها دو مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى هه‌یه له كاتێكدا دانیشتوانى ناحیه‌كه نزیكه‌ى 70 هه‌زار كه‌سه ئه‌مه‌ش واده‌كات پێویستى زیاترى به نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌ند هه‌بێت.
وتیشى: له ئێستادا دو بیناى ته‌واو نه‌كراومان هه‌یه له ناحیه‌كه‌دا كه بۆ زیاتر له 10 ساڵه هه‌ربینایه و به ته‌واو نه‌كراوى ماوه‌ته‌وه و هه‌نگاوێكى جدیش نیه بۆ ئه‌و بابه‌ته، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كێشه‌ى ده‌رمان و پێداویستى به‌رده‌وام هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا.
"له روى بیناى ته‌ندروستیه‌وه بینایه‌كى باشمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م بینایه په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌سه‌رى باشى هاوڵاتیانى تێدا كراوه". سه‌یوان مه‌حمود، دانیشتوى ناحیه‌ى باوه‌نور وا ده‌ڵێت.
وتیشى: به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ناحیه‌كه له چاو ناحیه‌كانى تر له روى ته‌ندروستیه‌وه باشه، به‌شى فریاكه‌وتنى 24 كاتژمێرى هه‌یه له هه‌ر كات و ساتێك‌دا نه‌خۆش سه‌ردان بكات چاره‌سه‌رى بۆ ده‌كرێت به‌پێى پێویست.
هه‌ورامان جه‌لال، دانیشتوى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا باس له‌وه ده‌كات: ناحیه‌كه‌مان گه‌وره‌ترین كێشه‌ى ته‌ندروستی هه‌یه، ئه‌وه‌ى هه‌یه بنكه‌یه‌كى كۆنمان هه‌یه و بێ كارمه‌ند ماوه‌ته‌وه كه ته‌نها 2 كه‌سن و فریاكه‌وتنى نیه.
ده‌شڵێت: ئێستا بینایه‌كى باش دروستكراوه مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى ناحیه‌كه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى ستاف و پێداویستیه‌وه تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌چۆڵى ماوه‌ته‌وه، كێشه‌ى ته‌ندروستى له ناحیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ى له 12ـى نیوه‌رۆوه داخراوه.
سه‌باره‌ت به ده‌رمان و پێداویستى دیكه، هه‌ورامان وتى: ته‌نها چه‌ند جۆرێكى كه‌مى ده‌رمان هه‌یه و كێشه‌ى زۆرمان هه‌یه، به كردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستیه‌وه دابینكردنى ستاف و پێداویستى بۆى كێشه‌كان هه‌موى چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
هاوكات، تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ربه قه‌زاى كفرى ده‌ڵێت: له ناحیه‌كه‌دا بنكه‌یه‌كه‌ى ته‌ندروستیمان هه‌یه هه‌فته‌ى دوجار كارمه‌ندى ته‌ندروستى ده‌وام ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش زۆر كه‌مه بۆ ئێمه.
وتیشى: له روى ده‌رمان و پێداویستیش شتێكى واى لێنیه كه برینێكى قۆڵ هه‌بێت بتوانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ساردكه‌ره‌وه‌یه‌كى باشى لێنیه تاوه‌كو ئه‌و ده‌رمانانه كه هه‌یه بپارێزێت، له‌كاتێكدا نابێت ده‌رمان له شوێنى گه‌رم بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بۆیه له‌لایه‌نى ته‌ندروستى ئه‌و گرفتانه‌مان هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا، د. محه‌مه‌د ئازاد عه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌میان وتى: كێشه‌ى ده‌رمان په‌یوه‌سته به ته‌نده‌رین و كڕینى ده‌رمانه‌وه كه پێشنیارمان كردوه سه‌ڵاحیه‌تى 2 ساڵمان هه‌بێت بۆ كڕینى ده‌رمان و پێداویستى چونكه 1 ساڵ كێشه‌یه و جارى وا هه‌یه به 6 مانگ ره‌زامه‌ندى ته‌نده‌رین نایه‌ته‌وه.
وتیشى: كه ده‌رمان له كۆگا هه‌بێت بۆ كۆى نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌ند و بنكه‌كانیش دابین ده‌كرێت، حاڵه‌تى فریاكه‌وتنیش له %25ـمان هه‌یه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: بابه‌تى په‌یوه‌ست به كارمه‌نده‌وه لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى میلاكات كه له هه‌ندێك شوێن كێشه‌یه له هه‌ندێك شوێن زیاده‌یه، به رێكخستنه‌وه میلاكات كێشه‌ى كۆى مه‌ڵبه‌ند و بنكه‌كانیش چاره‌سه‌ر ئه‌بێت، هاوكات لیژنه‌شمان پێكهێناوه بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى كه كێشه‌ى پێداویستیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بۆیان دابین بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه له ناحیه‌كان له برى مه‌ڵبه‌ند بنكه‌ى ته‌ندروستى هه‌یه، د.محه‌مه‌د ئازاد، جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر داواكارى به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌كان كه ژماره‌ى دانیشتوانیان زیاد ده‌كات پێویسته بۆیان بكرێته‌وه، بۆنمونه ناحیه‌ى مه‌یدان كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان كارابكرێت و ستاف و پێداویستیان بۆ دابینبكرێت و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌كه‌ش هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك بنكه‌مان هه‌یه به‌پێى راده‌ى سه‌ردانیكه‌رانیان به‌وشێوه‌یه نیه بكرێت به مه‌ڵبه‌ند.
4. په‌روه‌رده
كێشه‌ى نه‌بونى بیناى پێویست و كۆنى بینا و نه‌بونى پێداویستى یه‌كێك له كێشه‌كانى په‌روه‌رده له ناحیه‌كانى گه‌رمیان ئه‌مه‌ش به‌پێى وته‌ى دانیشتوانه‌كانیان.
جه‌بار حه‌مه ساڵه‌ح، دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاریى وتى: ناحیه‌ى رزگاریى له روى بیناى قوتابخانه‌وه خراپه، چونكه ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى زۆره و بینای كه‌مه، ئه‌مه‌ش به جۆرێكه به‌شێكى زۆرى ناوه‌نده‌كان 2 ده‌وامى و 3 ده‌وامیه و له‌گه‌ڵ سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ش یه‌كناگرێته‌وه.
ده‌شڵێت: ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه هه‌ندێك بیناشمان هه‌یه كۆنه و له‌سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس دروستكراوه و پێویستى به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته حكومه‌ت كار له‌سه‌ر دروستكردنى بیناى نوێ بكات له ناحیه‌كه‌دا.
به‌پێى وته‌ى جه‌بار، له روى پێداویستى ناوه‌نده‌كانى خوێندنه‌وه زۆر خراپن ئه‌مه‌ش به جۆرێكه له ساڵى 2014ـه‌وه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه هیچ شتێك دابین نه‌كراوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه له چه‌ند ساڵى رابردو وه‌زیرى په‌روه‌رده هه‌ندێك كۆرسى دابین كردوه وه‌ك خۆى باسى لێوه ده‌كات ناوه‌نده‌كه‌ى ئه‌وان له كۆى نزیكه‌ى 570 خوێندكار 50 كورسیان به‌ركه‌وتوه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندن.
هاوكات، محه‌مه‌د عومه‌ر حه‌سه‌ن، دانیشتوى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا ده‌ڵێت: ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا له رابردو قوتابخانه‌یه‌كى مۆدێرنمان بۆ دروست كراوه و رێژه‌ى له %90ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ته‌واو نه‌كراوه و نه‌خراوه‌ته خزمه‌تى خوێندكاران و ناحیه‌كه‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد: به دابینكردنى ئه‌و بینایه زۆربه‌ى كێشه‌كانى بینا چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام دیار نیه ئه‌و بینایه كه‌ى ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیناى دیكه‌مان هه‌یه و گرفتى ئه‌وتۆمان نیه ئه‌وه‌ى هه‌بێت كۆنى بیناكانه كه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌یوان مه‌حمود، دانیشتوى ناحیه‌ى باوه‌نور ده‌ڵێت: له روى بیناى په‌روه‌رده‌وه ناحیه‌كه‌مان گرفتى ئه‌وتۆى نیه و رێژه‌یه‌كى باش قوتابخانه بونى هه‌یه، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كى بچوكیش هه‌بێت له روى كه‌موكورتى ناو بیناكانه‌وه‌یه و هه‌ندێكیان كۆنن و هه‌ندێكیان شكاون وه‌ك په‌نجه‌ره و پێداویستیه‌كانى تر.
ده‌شڵێت: ئه‌مه‌ش له زۆرینه‌ى بیناى قوتابخانه‌كانى ناحیه‌كانى گه‌رمیان به‌گشتى هه‌یه ئه‌گه‌ر خه‌مى لێبخورێت به ئاسانى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
"له روى بیناى په‌روه‌رده‌وه كێشه‌ى وامان نیه و بینامان هه‌یه، هاوكات مامۆستا و پێداویستیش هه‌یه له‌و لایه‌نه‌وه خراپ نین". تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ربه قه‌زاى كفرى وا ده‌ڵێت.
له به‌رامبه‌ردا، عه‌دنان حسێن مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت، وتى: ئێمه ساڵانه به‌پێى ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه له به‌رده‌ستمانه نۆژه‌نكردنه‌وه ئه‌نجام ئه‌ده‌ین بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن، ته‌نها ساڵى رابردو 70 قوتابخانه نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه.
وتیشى: به به‌رده‌وامیش پلانمان هه‌یه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كان كه پێویستیه‌تى، به جۆرێك له خراپترینیانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین، بۆ ئه‌مساڵیش له ئیداره‌ى گه‌رمیان پلان هه‌یه نزیكه‌ى 250 ملیۆنمان بۆ خه‌رج بكرێت و بخرێته خزمه‌ت ناوه‌نده‌كان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین بۆمان خه‌رج بكه‌ن.
باسى له‌وه‌شكرد: بۆ دابینكردنى پێداویستى بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن ساڵانه وه‌زاره‌ت كارى له‌سه‌ر كردوه به‌پێى پێویستى و ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌روه‌رده داهاتى نیه به‌س خه‌رج ئه‌كات بۆیه داواكارییه‌كانمان هه‌ندێكجار دوا ئه‌كه‌وێت بۆ جێبه‌جێكردنى.
له باره‌ى ئه‌و بیناى قوتابخانانه‌ى كه راگیراون چاره‌نوسیان به كوێ گه‌شتوه، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاركردن له‌و بینایانه له‌لاى حكومه‌ت و بودجه‌ى پێویسته، ئێمه وه‌كخۆمان كرامان له‌سه‌ر كردوه و هه‌وڵمانداوه ده‌ستپێبكاته‌وه دواجار بڕیار له سه‌ره‌وه‌یه.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان له سنورى ناحیه‌كانى گه‌رمیان به گونده‌كانیانه‌وه نزیكه‌ى 153 بیناى قوتابخانه و باخچه له ناحیه‌كانى گه‌رمیان هه‌یه، هاوكات 2 بیناش به ته‌واونه‌كراوى ماوه‌ته‌وه هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاره‌كانى راگیراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌پێى زانیارییه‌كان بۆماوه‌ى 4 ساڵه هیچ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌كى بیناى ناوه‌نده‌كانى خوێندن له ناحیه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه، هاوكات بۆ هه‌ر بینایه‌كیش ئه‌گه‌ر 4 پۆلى بێت ئه‌وه پێویستى به 15 ملیۆن دیناره بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و هه‌مو بیناكانیش پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى نه‌بونى پاره‌ى نه‌ختینه له بانكدا به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه نه‌توانراوه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكرێت، ئه‌و بینایانه‌شى كه نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه له سه‌نته‌رى قه‌زاكانى گه‌رمیاندایه.
5. ئاوه‌ڕۆ
"به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئاوه‌ڕۆى ناحیه‌ى رزگاریى باشه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك كێشه هه‌یه و ئاوه‌ڕۆیان نیه". سۆران حسێن، دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاریى وا ده‌ڵێت.
وتیشى: یه‌كێكى دیكه له گرفته‌كان ئاوه‌ڕۆى هه‌ندێك له ناحیه‌كه سنوقیه‌كه‌ى ته‌واو نه‌بوه به تایبه‌ت له خوارى رزگاریى به ئاراسته‌ى ناوچه‌ى پیشه‌سازى نوێ، كه بۆن و زێرابه‌كه‌ى هاوڵاتیانى بێزاركردوه و نزیكه‌ى 12 ساڵه به‌وشێوه‌یه رۆشتوه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه یه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر نیه بۆ ده‌ره‌چه‌كانى ئاوه‌ڕۆى ناحیه‌كه كه داخڵ ئه‌بیت بۆنه‌كه‌ى راسته‌وخۆ بێزارت ئه‌كات و كاریگه‌ى هه‌یه بۆسه‌ر ژینگه و هاوڵاتیانیش.
"ناحیه‌كه‌مان له روى ئاوه‌رۆوه گرفتى ئه‌وتۆى نیه ته‌نها یه‌ك گه‌ڕه‌كمان نه‌بێت كه نیه‌تى ئه‌ویش كارى له‌سه‌ر كراوه كه بكرێت". بڕیار ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، دانیشتوى ناحیه‌ى باوه‌نور واى وت.
وتیشى: ساڵانى رابردو له بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان كه پاره خه‌رج ده‌كرا بۆ ناحیه‌كه و ئاوه‌ڕۆى پێكراوه.
باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌وه‌ى گرفته له ئێستادا ئه‌وه‌یه یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى ئاوه‌ڕۆمان نیه و ئاوه‌ڕۆى ناحیه‌كه‌ش دورنه‌خراوه‌ته‌وه و بونێكى زۆرى دێته‌وه سه‌ر هاوڵاتیان كه پێویسته ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، چه‌ندینجاریش داوامان كردوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ نه‌كراوه.
هاوكات، تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ر به قه‌زاى كفرى ده‌ڵێت: وه‌كو ئاوه‌ڕۆ ناحیه‌كه ئاوه‌ڕۆى نیه و هه‌موى به جۆگه‌دا ئه‌ڕوات و تێده‌په‌ڕێت، بۆ ته‌والێته‌كانیشمان چاڵی قوڵمان دروست كردوه.
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك له ناحیه‌كان گرفتى ئه‌وتۆى ئاوه‌رۆیان نیه، وه‌ك محه‌مه‌د عومه‌ر حه‌سه‌ن، دانیشتوى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا ده‌ڵێت: ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا له روى ئاوه‌رۆوه بێكێشه‌یه و توانراوه سیسته‌مێكى گونجاوى بۆ دابنرێت و ساڵانه‌ش پاك ده‌كرێته‌وه.
وتیشى: زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانیش قیرتاوكراون و ته‌نها یه‌ك گه‌ڕه‌كمان نه‌بێت كه گرنگه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاریى وتى: ناحیه‌ى رزگاریى 2 گه‌ڕه‌كمان ئاوه‌رۆى نیه ئه‌وانیش گه‌ڕه‌كى سه‌نگاوییه‌كان و گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانه، سه‌نگاوییه‌كانى له ساڵى 2014ـه‌وه ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه و له‌و ساڵه‌شه‌وه قه‌یرانى دارایی سه‌ریهه‌ڵدا ئه‌مه‌ش وایكرد پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌و گه‌ڕه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت به‌تایبه‌ت ئاوه‌رۆ.
وتیشى: ده‌رخسته‌مان بۆ كردوه و له بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى ساڵى 2024 داخڵمان كردوه و پێویستى به 870 ملیۆن دیناره و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بخرێته ته‌نده‌ریینه‌وه و كارى له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام گه‌ڕه‌كى شه‌هیدان نوێیه و جارێك ئاوه‌دان نه‌بوه‌ته‌وه ئه‌ویش پێویستى به ئاوه‌ڕۆیه بۆی بكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه هه‌ندێك گه‌ڕه‌كمان هه‌یه به‌شێكى بۆى كراوه و به‌شێكى به‌جێهێڵراوه.
به‌پێى وته‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاریى، یه‌كێكى دیكه له كێشه‌كانى په‌یوه‌ست به ئاوه‌ڕۆوه ئه‌وه‌یه كه 3 ده‌ره‌چه‌ى ئاوه‌ڕۆ هه‌یه له ناحیه‌كه كه دور نه‌خراوه‌ته‌وه له ناحیه‌كه، كه ئه‌مه‌ش كێشه‌ى بۆ هاوڵاتیان دروستكردوه و پێویستى به چاره‌سه‌ر هه‌یه و ده‌بێت هه‌ر یه‌كێكیان 1 كیلۆمه‌تر له ناحیه‌كه دوربخرێته‌وه، نه‌شتوانراوه یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى بۆ دانبرێت، چونكه بودجه پێویسته و به‌رچاویشمان رون نیه تاوه‌كو ده‌رخسته‌ى بۆ ئاماده‌بكه‌ین.
"ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل ته‌نها یه‌ك گه‌ڕه‌كى بچوكى ئاوه‌ڕۆى هه‌یه له‌گه‌ڵ 20 خانویه‌ك كه كراوه، ئه‌گه‌رنا هیچى ئاوه‌ڕۆى نیه و له پرۆه‌ژه‌شدا بۆ ناحیه‌كه ئه‌وله‌ویه‌ت ئاوه‌ڕۆیه، به‌ڵام بۆ ناحیه‌ى باوه‌نور چه‌ند مانگێكه له‌وێم به وه‌كاله‌ت مه‌وداى ئه‌وه‌م نه‌بوه له كێشه‌كانى ناحیه‌كه بكۆڵمه‌وه". كاوه عه‌بدولكه‌ریم ، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ر یه‌كه له ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل و ناحیه‌ى باوه‌نور به به‌وه‌كاله‌ت واى وت.
ده‌شڵێت: چ ئه‌وانه‌ى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل و چ ئه‌وانه‌ى باوه‌نوریش هه‌موى كێشه‌ى خه‌رج نه‌كردنى بودجه و قه‌یرانى داراییه كه نه‌توانراوه وه‌كپێویست كارى له‌سه‌ر بكرێت.
"له كۆى ناحیه‌كانى گه‌رمیان كێشه‌ى پرۆژه‌ى راگیراوى ئاوه‌ڕۆ و رێگاسازیمان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه و كه ئاوه‌ڕۆ نه‌كرێت رێگاسازیش ناكرێت، به‌پێى ئه‌و ده‌رخستانه‌ى له‌به‌رده‌ستماندایه به گوژمه‌ى 21 میلۆن و 150 هه‌زار دۆلار پرۆژه‌ى راگیراومان هه‌یه له گه‌رمیان له ناحیه‌كاندا". به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد.
وتیشى: ئه‌م پرۆژانه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ى پترۆدۆلاره و كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه بخرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تمان و له رێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه داوامان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه پێكهێنراوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كارى له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى بۆ ته‌رخان بكرێت.
باسى له‌وه‌شكرد: هاوكات له كۆى ناحیه‌كانى گه‌رمیان ئه‌و پرۆژانه‌ى كه پێویستن بۆ ئاوه‌ڕۆ كه بكرێت به گوژمه‌ى 580 ملیۆن دیناره كه جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین بودجه ته‌رخان بكرێت.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان پرۆژه راگیراوه‌كان له ناحیه‌كانى سنوره‌كه به‌مشێوه‌یه:

6. رێگاسازيى
زۆرینه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى ناحیه‌كان له گه‌رمیان كێشه‌ى رێگاسازییان، به‌رپرسانیش هۆكاره‌كه‌ى ده‌به‌ستنه‌وه به قه‌یرانى داراییه‌وه.
رێبوار عه‌بدولكه‌ریم، دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاریى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار ده‌ڵێت: زۆرینه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى ناحیه‌ى رزگاریى رێگاسازى نیه به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كى سه‌نگاوییه‌كان و راپه‌ڕین و زۆرینه‌یان كێشه‌ى قیرتاوكردنیان هه‌یه و هى وامان هه‌یه 13 ساڵه هه‌ر نه‌كراوه.
هاوكات، بڕیار ئه‌حمه‌د، دانیشتوى ناحیه‌ى باوه‌نور سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: قیرتاوكردنى گه‌ڕه‌كه‌كانى ناحیه‌كه هه‌ندێك شوێنى كراوه و به‌شێكى نه‌كراوه، پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه له ساڵى 2013ـه‌وه كه گه‌ڕه‌كى ئاشتیه به نیوه‌ى جێهێڵراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه و نه‌توانراوه ته‌واو بكرێت.
وتیشى: ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها 5 كیلۆمه‌تره و نه‌توانراوه كارى له‌سه‌ربكرێت.
هاوكات، تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ربه قه‌زاى كفرى ده‌ڵێت: نێو خودى ناحیه‌كه قیرتاو نیه، به‌ڵكو ته‌نها رێگه‌یه‌ك هه‌یه تاوه‌كو به‌رده‌م ناحیه‌كه به قیر هاتوه و هیچ شوێنێكى ناحیه‌كه قیرتاو نیه.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاریى وتى: له ناحیه‌ى رزگاریى 2 پرۆژه‌مان هه‌یه راگیراوه كه ئاوه‌ڕۆى ته‌واو كراوه و رێگاسازى بۆ نه‌كراوه ئه‌ویش له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ئاسنگه‌ران و سه‌جایا جێبه‌جێ ده‌كرێت و كاره‌كانیان راگیراوه به‌هۆى نه‌بونى بودجه‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد: كۆمپانیاى ئاسنگه‌ران له ساڵى 2019 نزیكه‌ى 7 كیلۆمه‌ترى قیرتاوكردوه هیچ بڕه پاره‌یه‌كى بۆ خه‌رج نه‌كراوه و پرۆژه‌كه‌ش %70ـى ته‌واو بوه و پێویستى به 4 میلۆن و 500 هه‌زار دۆلار هه‌یه.
ده‌شڵێت: كۆمپانیاى سه‌جایاش كه 5 مانگ پێش ئێستا گه‌ڕه‌كى شاكه‌لى ته‌واو كردوه و رێگاسازى بۆكرد ئه‌ویش كاره‌كانى راگیراوه و %60ـى كاره‌كانى پرۆژه‌كه ته‌واو بوه و پێویستى به 4 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار هه‌یه.
به‌پێى وته‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاریى، ئه‌م پرۆژانه له‌سه‌ر بودجه‌ى پترۆدۆلاره و ئه‌و بودجه‌یه‌ش راگیراوه، له ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه ئه‌م پرۆژانه بخرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان و نوسراویش بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تاوه‌كو دۆسیه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه بۆیه له ئێستادا به‌رچاوڕونى نیه بۆ ئه‌و بابه‌ته ئه‌و پرۆژانه ئه‌گه‌ڕێته‌وه یان نا.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ناحیه‌ى رزگاریى خۆى له 17 گه‌ڕه‌ك ده‌بینێته‌وه ته‌نها 3 گه‌ڕه‌كى رێگاسازى بۆ كراوه و ئه‌وه‌كانى تر هه‌موى پێویستى به رێگاسازییه.
"ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى ناحیه‌ى باوه‌نور كه نه‌توانراوه رێگاسازى بۆ بكرێت هى ساڵى 2022ـه و هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى بودجه‌یه كه كاره‌كانى وه‌ستاوه و نه‌توانراوه ته‌واو بكرێت". كاوه عه‌بدولكه‌ریم، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ر یه‌كه له ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل و ناحیه‌ى باوه‌نور به به‌وه‌كاله‌ت واى وت.
وتیشى: بۆ ناحیه‌ى شێخه ته‌ویلیش به هه‌مانشێوه‌یه كه قه‌یرانى دارایی زۆر كارى راگرتوین، هه‌ر كاتێكیش ئاوه‌ڕۆى ناحیه‌كه كرا ئه‌وه راسته‌وخۆ ده‌ستده‌كرێت به رێگاسازیى گه‌ڕه‌كه‌كان، ئه‌گه‌رچى له ئێستادا پرۆژه‌یه‌كى رێگاسازى هه‌یه بۆ ناحیه‌كه دو جار جاڕدانى بۆكراوه هیچ كۆمپانیایه‌ك وه‌ریناگرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى بودجه‌كه‌ى كه‌مه و راسته‌وخۆ خۆمان جێبه‌جێى ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانى خه‌رجكردنى بودجه‌ین بۆى.
"له كۆى ناحیه‌كانى گه‌رمیان كێشه‌ى پرۆژه‌ى راگیراوى ئاوه‌ڕۆ و رێگاسازیمان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه و كه ئاوه‌ڕۆ نه‌كرێت رێگاسازیش ناكرێت، به‌پێى ئه‌و ده‌رخستانه‌ى له‌به‌رده‌ستماندایه به گوژمه‌ى 21 میلۆن و 150 هه‌زار دۆلار پرۆژه‌ى راگیراومان هه‌یه له گه‌رمیان له ناحیه‌كاندا". به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان واى وت.
وتیشى: ئه‌م پرۆژانه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ى پترۆدۆلاره و كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه بخرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تمان و له رێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه داوامان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه پێكهێنراوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كارى له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى بۆ ته‌رخان بكرێت.
باسى له‌وه‌شكرد: هاوكات رێگاسازیى ناحیه‌كانیش به گوژمه‌ى 3 ملیار و 225 ملیۆن دیناره كه جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین بودجه ته‌رخان بكرێت.
7. زیاده‌ڕه‌وى
زیاده‌ڕه‌وى یه‌كێكه له كێشه‌كانی ناحیه‌كان، به‌رپرسانیش جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه زیاده‌ڕه‌وى كه‌مى كردوه.
بڕیار ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، دانیشتوى ناحیه‌ى باوه‌نور هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: زیاده‌ڕه‌وى زۆرى كراوه له ناحیه‌ى باوه‌نور به جۆرێك ئه‌گه‌ر هه‌موى كۆبكرێته‌وه له شوێنه جیاوازه‌كان گه‌ڕه‌كێكى ته‌واو ئه‌بێت، ئه‌وه‌شى كێشه‌یه زیاده‌ڕه‌وى هه‌ر به‌رده‌وامى هه‌یه.
وتیشى: ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ى كه كراوه زیاتر له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كرێت كه حزبه‌كان پاڵپشى ئه‌كه‌ن هه‌شیانه چاوپۆشیان لێكراوه، هه‌شه له ژێر ناوى به‌خێوكردنى مه‌ڕومه‌ڵات ئه‌و زیاده‌ڕه‌وه‌ییه ئه‌كات.
باشى له‌وه‌شكرد: ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هاوڵاتى وا هه‌یه زه‌وى كڕیوه به 2 ده‌فته‌ر دۆلار ناتوانێت بیكات به خان‌و كه‌چى بۆ ئه‌وانیى تر كه زیاده‌ڕه‌وییه ئاساییه.
"بۆ بابه‌تى زیاده‌ڕه‌وه‌ى شتێكى ئه‌وتۆ نیه باس بكرێت، چونكه ئه‌وه‌شى كه خانویه‌ك دروست ئه‌كات به ئاگادارى به‌ڕێوبه‌رى ناحیه ده‌یكات و پێویستیه بۆیه ده‌كرێت".
تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ربه قه‌زاى كفرى وا ده‌ڵێت.
له به‌رامبه‌ردا، كاوه عه‌بدولكه‌ریم، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ر یه‌كه له ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل و ناحیه‌ى باوه‌نور به به‌وه‌كاله‌ت وتى: له ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل زیاده‌ڕه‌وى نیه و هاوكات نه‌خشه‌یه‌كى په‌سه‌ندكراویشمان نیه بۆ ئه‌و بابه‌تانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوڵاتیان له‌وێ سنورى ماڵه‌كانیان به‌رفراوانه و نه‌بوه زیاده‌ڕه‌وى بكرێت.
وتیشى: له ناحیه‌ى باوه‌نوریش پێشتر هه‌بوه ئه‌وه‌یان نازانم، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى من ده‌ست به‌كاربوم به وه‌كاله‌ت، هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه زیاده‌ڕه‌وى بێت.
هاوكات، به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌پێى یاساى ژماره 3ـى ساڵى 2018 كه تایبه‌ت به نه‌هێشتنى زیاده‌ڕه‌وى و كێشه‌كانى په‌یوه‌ست به زیاده‌ڕه‌وییه، هۆكار بوه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ى دیارده‌كه، به جۆرێك له ساڵى رابردو و ئه‌مساڵ دۆخه‌كه زۆر باشتره له پێشتر.
وتیشى: یه‌كێك له كێشه‌كانى په‌یوه‌ست به زیاده‌ڕه‌وى ئه‌وه‌یه كه دادگایه‌كی تایبه‌تمان نیه له گه‌رمیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و دادوه‌رێكى دیاریكراو نیه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه دره‌نگ دۆسیه‌كان به‌كلائه‌بێته‌وه له دادگا، هاوكات یاساكه‌ش هه‌ندێك گرفتى تێدایه كه ده‌سه‌ڵاتى له شاره‌وانى وه‌رگرتوه‌ته‌وه بۆ ئیجرائات كردن له‌لاى یه‌كه‌ى ئیدارییه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئێمه لیژنه‌ى لابردنى زیاده‌ڕویمان هه‌یه كه به‌رده‌وام له كاردان و ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام شتێك هه‌یه له سه‌نته‌رى ناحیه‌كان و شاره‌كان زیاده‌ڕه‌وى نیه، ئه‌وه‌ى هه‌یه موحه‌ڕه‌ماتى شاره‌وانیه كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركى فه‌رمانگه‌ى كشتوكاڵه بیپارێزێت، چونكه دواجار زه‌وى ئه‌وانه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت كه به پاڵپشتی حزبى زیاده‌ڕه‌وى ئه‌نجام ده‌درێت، به‌رزان كه‌ریم، وتى: ئێمه نه‌بوین به به‌شێك له‌و بابه‌ته و ئه‌وه‌ش لێره و له‌وێ هه‌یه، ته‌نانه‌ت له ساڵى 2019شه‌وه نه‌مانهێشوه به‌ناوى خانى ئاژه‌ڵانه‌وه زیاده‌ڕه‌وى بكرێت، به‌ڵام رێگه‌مان داوه باخچه‌یه‌ك دروست بكرێت ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى زیاتركردنى رێژه‌ى سه‌وزایى.
8. وه‌به‌رهێنان
"ناحیه‌كه‌مان له روى وه‌به‌رهێنانه‌وه وێرانه‌یه، به جۆرێكه هیچ پرۆژه‌یه‌كى نه بازرگانى نه نیشته‌جێبون و نه پیشه‌سازى تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه". ئاكۆ حه‌مید، دانیشتوى ناحیه‌ى باوه‌نورى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار واى وت.
وتیشى: پێشتر پرۆژه‌یه‌ك هه‌بوه 500 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون بو كه بڕیاربو له ناحیه‌كه دروست بكرێت، به‌ڵام دواتر 400 دانه‌یان هێناوه بۆ كه‌لار و به‌نرخى كه‌لار فرۆشراوه، ئه‌مه‌ش به پاساوى ئه‌وه‌ى كه زه‌وى له ناحیه‌كه‌دا نیه كه خۆى له بنه‌ڕه‌تدا به‌وشێوه‌یه نه‌بوه، هۆكاره‌كه‌شى زیاتر ئه‌وه‌بوه كه خانویه‌ك خۆى به 2 ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌كڕیت له ناحیه‌كه ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنان بیكات به 4 ده‌فته‌ریش نایداته‌وه به خه‌ڵكى ئه‌مه‌ش وایكرد خواستى له‌سه‌ر نه‌بێت.
ده‌شڵێت: جگه له‌وه‌ش پرۆژه‌ى پیشه‌سازى و بازرگان‌یش نه‌كراوه له ناحیه‌كه‌دا تاوه‌كو هه‌لى كار و بوژانه‌وه‌یه‌ك بدات به ناوچه‌كه، بۆیه پێویسته حكومه‌ت كار ئاسانى بكات له پێدانى زه‌وى و كه‌مكردنه‌وه‌ى باج و رسومات له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان و په‌لكێشكردنى وه‌به‌رهێن بۆ ناوچه‌كه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌پێى دواین داتا ژماره‌ى دانیشتوانى ناحیه‌ى باوه‌نور خۆى له 8 هه‌زار و 200 كه‌سدا ده‌بینێته‌وه.
ناحیه‌ى رزگاریی دیارترینی ئه‌و ناحیانه‌یه كه پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى تێداكراوه.
رێبوار عه‌بدولكه‌ریم، دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاریى باس له‌وه ده‌كات: له ناحیه‌ى رزگاریى هه‌ندێك پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون كراوه وه‌ك قه‌ڵاى شێروانه و شارى شكۆ و نۆژه‌ن ستى و هه‌ندێكى تر ئه‌مه‌ش وه‌ك پێویست نه‌بوه و له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانى هه‌ژار نه‌بوه، چونكه دیاره چه‌ندین كێشه و گرفتى تیایه.
وتیشى: له روى پرۆژه‌ى بازرگانى و پیشه‌سازییه‌وه له رێگه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه ئه‌وه‌ش شتێكى وانه‌كراوه جێگه‌ى دڵخۆشى بێت و هه‌نگاوێكى وا نه‌نراوه بتوانرێت ناحیه‌كه بباته پێشه‌وه به‌تایبه‌ت له روى بازرگانیه‌وه سفره، ته‌نانه‌ت گه‌شتوه‌ته قۆناغێك پێشى پرۆژه‌كان ئه‌یكه‌ن به بازرگانى و ئه‌یفرۆشنه‌وه بۆ خۆیان له كاتێكدا پرۆژه گرنگه بكرێت، به‌ڵام نه‌بێت به هه‌ركه‌س و بۆخۆى.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و زه‌ویانه‌شى كه ته‌رخان كراوه بۆ وه‌به‌رهێن به بێ به‌رامبه‌ر دراوه، له كاتێكدا ده‌بو كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به ناحیه‌كه بكرێت كه‌چى ئه‌وه‌ش نه‌كراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئێمه پێمان وایه ناحیه‌كه پشتگوێخستنێكى پێوه دیاره نازانین چیه ئایه به‌رپرسه‌كانیه‌تى یان چیه، ئه‌وترێت ناحیه‌كه سزا ده‌درێت ناشزانین كێیه سزاى ئه‌دات.
"له ناحیه‌كه‌ى ئێمه‌ش هیچ پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان نیه و هیچ هه‌نگاوێكى بۆ نه‌نراوه". تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ربه قه‌زاى كفرى واده‌ڵێت.
هه‌ورامان جه‌لال، دانیشتوى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا باس له‌وه ده‌كات: له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا پرۆژه‌یه‌كى ئه‌وتۆى وه‌به‌رهێنان نیه له روى نیشته‌جێبونه‌وه، هۆكاره‌كه‌شى كه‌مى ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌یه‌تى.
ده‌شڵێت: له روى بازرگانیشه‌وه پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان هه‌یه ئه‌ویش كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى شیشه و نزیكه‌ى ساڵێكه ده‌ستى به كار كردوه و هه‌لى كاری باشى ره‌خساندوه و بوژانه‌وه‌یه‌كى داوه به ناحیه‌كه.
به‌پێى وته‌ى هه‌ورامان، ناحیه‌كه پێویستى زۆرى به پرۆژه‌یه له روى وه‌به‌رهێنانه‌وه به‌تایبه‌ت بازرگانى، بۆیه گرنگه كارى له‌سه‌ر بكرێت و ده‌ستى وه‌به‌رهێن رابكێشرێته ناحیه‌كه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كات: پلان و به‌رنامه‌ى ئێمه بۆ ناحیه‌كانى سنورى گه‌رمیان ئه‌وه‌یه كه بتوانین زۆرترین پرۆژه ئه‌نجام بده‌ین له رێگه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه چ له پیشه‌سازى یان بازرگانى یان نیشته‌جێبون و گه‌شتیاریش.
وتیشى: ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه به نوسراوى فه‌رمى داوامان له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان كردوه وه‌ك هاندانێك بۆ وه‌به‌رهێن و كۆمپانیاكان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه له ناحیه‌كان كۆمه‌ڵێك به‌خشینیان بداتێ كه له یاساى ژماره 4ـى ساڵى 2006ـى وه‌به‌رهێنانیشدا هاتوه.
به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، داوایان كردوه له‌و پابه‌ندیانه‌ى كه هه‌یه وه‌ك له %1ـى كۆى گوژمه‌ى پرۆژه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت وه‌ك داهاتێك ئه‌وه‌مان لابردوه، هاوكات به‌راوردێك بكرێت له نێوان ناحیه‌كان و سه‌نته‌رى قه‌زاكان وه‌ك كه‌لار روى قه‌باره‌ى پرۆژه‌وه به جۆرێك كه پێشتر سه‌روى یه‌ك ملیۆن دۆلار بوه ئێستا كردومانه به 500 هه‌زار دۆلار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆ بایه‌تى تۆماركردن زه‌مانه‌تێك بكرێت بۆ وه‌به‌رهێن و پرۆژه‌كه تۆمار بكات، بۆ ئه‌مه ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان وه‌رگیراوه و گشتاندنى بۆ كراوه بۆ لایه‌نه‌كان، ئه‌مه‌ش به ئامانجى ئه‌نجامدانى زیاترى پرۆژه له ناحیه‌كان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا هاتوه وه‌ك داواكاریى له ناحیه‌ى رزگاریى و سه‌رقه‌ڵا و باوه‌نور بوه كه خۆى له نیشته‌جێبون و بازرگانى و پیشه‌سازى ده‌بینێته‌وه، بۆ نمونه له ناحیه‌ى رزگاریى له ئێستادا 4 پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون هه‌یه 1 دانه‌ى ته‌واو بوه 3 دانه‌ى له كاردایه به رێژوه‌ى جیاواز، به‌ڵام له ناحیه‌كانى تر ئه‌و داواكارییانه نیه.
به‌پێى داتایه‌كى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنان له ساڵى 2024 توانراوه ته‌نها 2 پرۆژه‌ى پیشه‌سازى له گه‌رمیان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له ماوه‌ى 4 مانگى ئه‌مساڵدا 10 پرۆژه‌ى پیشه‌سازى له ناوچه‌ى پیشه‌سازى ناحیه‌ى رزگاریى جێبه‌جێكراوه، به‌جۆرێك به‌شێكیان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه به‌شه‌كه‌ى تریان له رێكارى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تدان.
هونه‌ر مه‌حمود، وتى: بۆ ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا و باوه‌نور و ناحیه‌كانى تریش هه‌مان به‌رنامه جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆ نمونه له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا پرۆژه‌ى كارگه‌ى قه‌یوان ستیل هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانى شیش و به‌رهه‌میشى هه‌یه، له ناحیه‌ى باوه‌نوریش كۆمه‌ڵێك داواكارى هه‌یه بۆ پرۆژه‌ى بازرگانى ئه‌وه‌یش له رێكارى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تدایه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: داواكارییه‌كانى زیاتر له ناحیه‌ى رزگارین وه‌ك له ناحیه‌كانى تر، هۆكارى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوچانه كه پرۆژه‌ى تێدا ده‌كرێت له‌سه‌ر كه‌ڵكى ئابورییه‌كه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت، ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان كه وایكردوه له ناحیه‌كانى تر وه‌كپێویست داواكارى نه‌بێت، بۆنمونه به‌هۆى نه‌بونى خواست له رابردودا 400 خان‌و له ناحیه‌ى باوه‌نوره‌وه هێنراوه‌ته قه‌زاى كه‌لار، به‌ڵام ناحیه‌ى باوه‌نور له روى گه‌شتیارییه‌وه ده‌توانرێت كه‌ڵكى لێوه‌ربگیرێت، چونكه به ته‌نیشتى روبارى سیروانه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ى تاچه‌ند داواكارى هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه.
9. گواستنه‌وه
یه‌كێكى دیكه له كێشه‌كانى ناحیه‌كانى گه‌رمیان هیڵى گواستنه‌وه‌یه كه به‌شێكى زۆریان نیانه، وه‌ك هاوڵاتیان باسى لێوه‌ده‌كه‌ن ناچارن ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت به‌كاربهێنن، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: حكومه‌ت رایگرتوه.
سۆران حسێن، دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاریى ده‌ڵێت: له ناحیه‌كه‌ى ئێمه تێرمیناڵ كراوه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له مینى پاسه‌كان پێوه‌ى پابه‌ندنابن و ته‌نها له‌سه‌ر جاده‌كان ئه‌مێننه‌وه، له كاتێكدا ئه‌مه‌ش كێشه‌یه و له شوێنێك ناوه‌ستن تاوه‌كو هاوڵاتیان بڕۆنه ئه‌و شوێنه، به‌ڵكو ئه‌سوڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش به جۆرێكه جارى وا هه‌یه 30 خوله‌ك ئه‌وه‌ستى تاوه‌كو پاسێك دێت.
وتیشى: ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه كێشه‌ى فێنكه‌ره‌وه‌مان هه‌یه هاوینان نایكه‌نه‌وه له كاتێكدا كرێ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیادكرا بۆ 1 هه‌زار دینار بۆ ئه‌وه‌ى فێنكه‌ره‌وه بكرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك نیه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ن و كارى له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ته‌نها هاوڵاتى زیانمه‌نده.
له‌باره‌ى بونى ته‌كسى له ناحیه‌كه، ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، چه‌ن ته‌كسیه‌كى كه‌م هه‌یه و زۆر نیه جارى وا هه‌یه كارى به‌په‌له دێته پێشه‌وه ته‌كسیه‌ك نیه بتگه‌یه‌نێت.
هاوكات، هه‌ورامان جه‌لال، دانیشتوى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا باس له‌وه ده‌كات: ناحیه‌كه كێشه‌ى گواستنه‌وه‌ى هه‌یه بۆ ناحیه‌كان و قه‌زاكانى تر‌ى گه‌رمیان، ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌موى ئۆتۆمبێلى خۆى به‌كار ئه‌هێنێت.
وتیشى: ئه‌گه‌رچى كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت هه‌ن كارى گواستنه‌وه ئه‌كه‌ن ئه‌ویش ته‌نها بۆ كه‌لار بۆ قه‌زا و ناحیه‌كانى تر نیه. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، پێویسته چاره‌سه‌رێك بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌م گرفته و پێویسته هێڵى گواستنه‌وه دابنرێت.
"له نێو ناحیه‌كه‌دا كێشه‌ى گواستنه‌وه‌مان هه‌یه بۆ ناحیه و قه‌زاكانى تر‌ى گه‌رمیان پاسێك نیه رۆژانه هاتوچۆبكه‌ین، ئه‌وه‌ى هه‌یه هاوڵاتیان ئۆتۆمبێلى خۆیان به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه یه‌كێكه له كێشه‌كانى ئێمه". تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ربه قه‌زاى كفرى وا ده‌ڵێت.
بڕیار ئه‌حمه‌د، دانیشتوى ناحیه‌ى باوه‌نور هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌هۆى كه‌مى ژماره‌ى دانیشتوانى ناحیه‌كه‌مان تاوه‌كو ئێستا تێرمیناڵمان نیه كه ئه‌مه یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كانى ئێمه كه هاوڵاتیان ناچارن ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت به‌كاربهێنن كه بیانه‌وێت برۆنه قه‌زا و ناحیه‌كانى تر‌ى گه‌رمیان.
وتیشى: ئه‌گه‌ر تێرمیناڵێكى بچوكیش بێت گرنگه هه‌بێت، چونكه كارئاسانى زۆر ده‌كات بۆ هاوڵاتیان له برى ئه‌وه‌ى له سه‌ر جاده بوه‌ستن یاخود ده‌ست له ئۆتۆمبێلى دیكه بگرن ئه‌وه ده‌چنه ئه‌و تێرمیناڵه به بێ كێشه.
باسى له‌وه‌شكرد: ته‌كسیش نیه له ناحیه‌كه‌دا تاوه‌كو كارێكى به په‌له هه‌بێت بتوانین فریا بكه‌وین، بۆیه گرنگى كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت.
له به‌رامبه‌ردا، ئیدریس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان وتى: له ناحیه‌كانى رزگاریى و باوه‌نور ئۆتۆمبێلى گواستنه‌وه هه‌یه و كێشه‌مان نیه، به‌ڵام له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا داواكارى نه‌بوه كاتى خۆى كه ئۆتۆمبێلى هێڵی بۆ دابنرێت، له ساڵى 2011شه‌وه تاوه‌كو ئێستا هیچ ئۆتۆمبێلێك داخڵ به هێڵه‌كان نه‌كراوه.
وتیشى: بۆ ناحیه‌كانى تر‌ى گه‌رمیانیش به‌هۆى ئه‌وه‌ى دانیشتوانه‌كانى پێویستیان به ئۆتۆمبێلى مینى پاس و ته‌كسى نه‌بوه، خه‌تیان نه‌بوه و خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆى هاتوچۆ ده‌كات به ئۆتۆمبیل تایبه‌تى خۆى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ساڵى 2021هـ‌وه به فه‌رمانێكى وه‌زاره‌تمان هیچ هێڵێك نه‌دراوه، به‌ڵام هه‌ر پلانى خۆمان ئه‌بێت به‌پێى بونى داواكارى و خواست.
له‌باره‌ى نه‌بونى تێرمیناڵ له ناحیه‌كانى رزگاریى و باوه‌نور هۆكاره‌كه‌ى چیه، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له ناحیه‌ى رزگاریى تێرمیناڵى هه‌یه و كاتى خۆى له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان كراوه كاتێك ئێمه ئاگاداربوین كرابو، زۆر كارمان له‌سه‌رى كرد كه هێله‌كان برۆنه ئه‌وێ نه‌ڕۆشتن، هۆكارى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه جوگرافى ناحیه‌ى رزگاریى به ئاراسته‌ى پانیه و له هه‌رشوێنێك تێرمیناڵ بكرێت سه‌ركه‌وتو نابێت بۆیه پاسه‌كان ده‌سوڕێنه‌وه و 5 خوله‌ك جارێك سه‌یاره‌یه‌كیان ده‌رده‌چێت، ئه‌مه بۆ ناحیه‌ى باوه‌نوریش هه‌ر راسته، چونكه شوێنه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه نیه و ئه‌وه‌ى هه‌یه سه‌ر جاده‌كه‌یه ئه‌وه هه‌ڵناگرێت تێرمیناڵى تێدا دروست بكه‌ى.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌باره‌ى ساردكه‌ره‌وه گله‌ى و گازنده هه‌یه، به‌ڵام سكاڵا نییه تاوه‌كو ئێمه كارى له‌سه‌ر بكه‌ین.
10. سه‌وزایی
"سه‌باره‌ت به رێژه‌ى سه‌وزاى له ئێستادا ناحیه‌كه به‌ره‌وپێشچونى به خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام هێشتا به‌س نیه و پێویستى به زیادكردن هه‌یه، به‌تایبه‌ت له دروستكردنى باخچه و زیاتر فراوانتركردنى پانتاییه‌كه‌ى به‌تایبه‌ت دروستكردنى پاركێكى خێزانى". سه‌ریاس سه‌مین، دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاریى واده‌ڵێت.
تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ربه قه‌زاى كفرى ده‌ڵێت: كێشه‌ى نه‌بونى سه‌وزایى له ناحیه‌كه هاوشێوه‌ى كێشه‌كانى تره، به جۆرێك له‌به‌رده‌م ناحیه‌كه هه‌ندێك دار چێنرابون ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌بونى خزمه‌ته‌وه فه‌وتان.
وتیشى: نه باخچه‌یه‌ك نه پاركێك له نێو باخچه‌كه نا‌بینیت، ئه‌وه‌ى هه‌یه ماڵه‌كان خۆیان داریان رواندوه و هه‌ندێك سه‌وزایى ده‌بینرێت.
"ناحیه‌كه‌ى ئێمه تاوه‌كو ئێستا پاركێكى گه‌وره‌ى خێزانى گونجاومان نیه خه‌ڵكى تێدا بحه‌سێته‌وه، ئه‌و باخچه بچوكانه‌شى كه هه‌یه رێژه‌ى سه‌وزایى تێدانیه و زۆر گرفتى هه‌یه له روى خزمه‌تگوزارییه‌وه تا ئاستى سفره". سه‌یوان مه‌حمود، دانیشتوى ناحیه‌ى باوه‌نور وا ده‌ڵێت.
وتیشى: له ناحیه‌ى باوه‌نور رێژه‌ى سه‌وزایى كه‌مه و به‌رپرسانیش نه‌یانتوانیوه هه‌وڵى جدى بۆ بده‌ن.
پێچه‌وانه‌ى ناحیه‌كانى تر ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا یه‌كێكه له ناحیه سه‌وزه‌كانى گه‌رمیان، وه‌ك هه‌ورامان جه‌لال، دانیشتوى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا باس له‌وه ده‌كات: ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا له روى سه‌وزایى و باخچه‌وه یه‌كێكه له ناحیه سه‌وزه‌كان و نزیكه‌ى 11 باخچه و پاركى لێیه، به‌ڵام ئه‌مانه وه‌كپێویست خزمه‌تى نیه و نه‌توانراوه سودى لێببینرێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێویسته كارى زیاترى له‌سه‌ر بكرێت و گرنگى زیاترى پێبدرێت و بكرێت به شوێنێكى گه‌شتیارى بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان نه له ناحیه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى ناحیه‌كه‌ش بتوانن سودى لێببینن.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌رسه‌لا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاریى وتى: به‌شى باخچه‌كانمان به‌رده‌وام له كاردان بۆ پاراستنى رێژه‌ى سه‌وزایى ناحیه‌كه، به‌ڵام له ساڵى رابردوه‌وه بڕیارمانداوه كه رێژه‌ى سه‌وزایى زیاد نه‌كه‌ین، چونكه پێویستى به ده‌ستى كار و پێداویستى هه‌یه، بۆیه زیاتر ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه هه‌یه ده‌یپارێزین وه‌ك له‌وه‌ى زیادى بكه‌ین.
وتیشى: رێژه‌ى سه‌وزاى ناحیه‌كه له ئێستادا له %11ـه، بودجه‌شمان نیه بۆ دروستكردنى پارك و باخچه تاوه‌كو بتوانین ئه‌و رێژه‌یه زیاتر بكه‌ین، كه بودجه هه‌بو ده‌توانین زۆر كارى باش و جوان بكه‌ین.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، رێژه‌ى سه‌وزایى له ناحیه‌كانى گه‌رمیان به كۆى گشتى %6.4ـه.
"رێژه‌ى سه‌وزاى له ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل نه‌گه‌شتوه‌ته %1، ئه‌مه‌ش به هۆكارى ئه‌وه‌ى له %90ـى دانیشتوانى ناحیه‌كه سه‌رقاڵى ئاژه‌ڵدارین ئه‌مه‌ش كێشه‌ى بۆ دروستكردوین و سه‌وزاییه‌كان له‌ناو ئه‌چن و پێویستیشیان به پاراستن هه‌یه و ستافیشمان وه‌ك پێویست نیه". كاوه عه‌بدولكه‌ریم، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ریه‌كه له ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل و ناحیه‌ى باوه‌نور به به‌وه‌كاله‌ت واى وت.
وتیشى: به‌ڵام بۆ ناحیه‌ى باوه‌نور دۆخه‌كه جیاوازتره، له سه‌ره‌تاى داخڵبون تاوه‌كو ده‌رچونى باوه‌نور شوێنێك نه‌ماوه‌ته‌وه نه‌مامى لێ بڕوێنى، ئه‌وه‌ى هه‌یه ناوبه‌ینى گه‌ڕه‌كه‌كانه كه پێویستى به زیادكردنى رێژه‌كه هه‌یه، ئه‌گه‌رچى له ئێستادا ئه‌وله‌ویه‌ت زیاتر بۆ پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارییه وه‌ك رێژه‌ى سه‌وزایى.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له پلانماندایه كه رێژه‌ى سه‌وزایش زیاتر بكه‌ین و داوامان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان كردوه نه‌ماممان بۆ دابین بكه‌ن، چاوه‌ڕوانى ئه‌وانین بۆ هه‌ردو ناحیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى كارى له‌سه‌ر بكه‌ین.
هاوكات، به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: له ناو كۆى شاره‌وانیه‌كانى ناحیه‌كان رێژه‌ى سه‌وزایى به‌ره‌و زیادبون رۆشتوه كه‌م نه‌بوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌كپێویستیش نیه، ته‌نانه‌ت داواشمان كردوه له كۆى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیه‌كان كه پلانى خۆیان بنێرن بۆ بابه‌تى زیادكردنى سه‌وزایى.
وتیشى: زۆربه‌ى شاره‌وانى ناحیه‌كان گرفتى كارمه‌ند و پێداویستى و بودجه‌یان هه‌یه له‌و روه‌وه سنوردارن، ئه‌گه‌رچى له ئێستادا گه‌رمیان بوه به 2 زۆنه‌وه و ئه‌ركى ئاودانى باخچه‌كان و سه‌وزایى له گه‌رمیان كه زۆنى دو ناحیه‌كان ئه‌گرێته‌وه به‌تایبه‌ت دراوه به كۆمپانیا له مانگى 3ـى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست به‌كاربون و بۆ ماوه‌ى 3 ساڵه.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت رێژه‌ى سه‌وزایى زیاتر بكرێت، پێویسته نه‌سرییه‌ى مانگانه‌ى شاره‌وانیه‌كان زیاتر بكرێت، بۆنمونه ناحیه‌یه‌كى وه‌ك رزگاریى پێویسته نه‌سرییه‌كه‌ى 30 ملیۆن دینار بێت كه‌چى 10 ملیۆن دیناره، بۆیه بونى بودجه گرنگه، ئه‌گه‌رچى نه‌وه‌ستاوین و پلانى خۆشمان هه‌یه بۆ زیاتركردنى سه‌وزایى.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان بۆ ساڵى 2024 دروستكردنى باخچه و ناشتنى نه‌مام به‌مشێوه‌یه:

11. گه‌شتیاريى
هه‌ندێك له دانیشتوانى ناحیه‌كانى گه‌رمیان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن سه‌ربارى بونى هه‌ڵكه‌وتى جوگرافى ناوچه‌كه‌یان بۆ گه‌شتیارى، به‌ڵام وه‌كپێویست گرنگى پێنه‌دراوه، به‌ڕێوبه‌رى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیانیش وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ئاكۆ حه‌مید، دانیشتوى ناحیه‌ى باوه‌نور باس له‌وه ده‌كات: ناحیه‌ى باوه‌نور هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافییه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كه و له روبارى سیروانه‌وه نزیكه بۆ گه‌شتیارى زۆر گونجاوه، به‌ڵام وه‌كپێویست كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه.
وتیشى: ئێمه به‌نداوى باوه‌نورمان هه‌یه ئه‌گه‌ر كارى له‌سه‌ر بكرێت و ته‌واو بكرێت كه 20 ملیارى بۆ ته‌رخان كراوه له‌مساڵدا، ئه‌وه زه‌وییه‌كى زۆرمان هه‌یه به ده‌ورى به‌نداوه‌كه‌دا ده‌كرێت سودى لێببینرێت بۆ گه‌شتیارى و ناحیه‌كه ده‌باته قۆناغێكى تره‌وه و ده‌بێته ناوه‌ندێكى باشى گه‌شتیارى و بازاڕى ناحیه‌كه‌ش ئه‌بوژێنێته‌وه.
هاوكات، تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ربه قه‌زاى كفرى ده‌ڵێت: ئێمه به‌نداوێكمان هه‌یه نه‌توانراوه تاوه‌كو ئێستا سودى لێببینرێت له كاتێكدا ده‌كرێت بكرێته شوێنێكى گه‌شتیارى، كه‌چى تاوه‌كو ئێستا رێگا و كاره‌باى پێنه‌گه‌یه‌ندراوه.
له‌به‌رامبه‌ردا، هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له روى گه‌شتیارییه‌وه به‌تایبه‌ت ناحیه‌ى باوه‌نور ئیشمان له‌سه‌ر كردوه، ته‌نانه‌ت 2 پرۆژه كه كه‌پرى گه‌شتیاریین، له ئێستا مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه و كارده‌كه‌ن.
وتیشى: هه‌ندێك پرۆژه‌ى دیكه‌مان هه‌یه له رێكارى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تدایه به‌تایبه‌ت 2 پرۆژه‌مان له عیساییه سه‌ر به‌و ناحیه‌یه پرۆژه‌ى گه‌وره‌ن له سه‌ر روبه‌رى 36 دۆنم و 16 دۆنمه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى ناحیه‌ى باوه‌نور به‌شێوه‌یه‌كه گونجاوه بۆ گه‌شتیارى و كاریشمان له‌سه‌ر كردوه ته‌نانه‌ت پرۆژه‌شمان هه‌یه و سه‌ركه‌وتوش بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌ویمان زۆره هه‌ر وه‌به‌رهێنێك بیه‌وێت پرۆژه ئه‌نجام بدات كارئاسانى بۆ ده‌كرێت هه‌ر كه‌سیش زه‌ویه‌كه‌ى هى خۆشى بێت مۆڵه‌تى پێده‌ده‌ین، چونكه حكومه‌ت ناتوانێت پرۆژه بكات.
به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان هه‌ندێك له ناحیه‌كان ناتوانرێت پرۆژه‌ى تێدا ئه‌نجام بدرێت، به‌تایبه‌ت ئاوه‌سپى، چونكه دوره ده‌سته و گونجاونیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كه‌سێك داواكارى نه‌كردوه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه له‌و ناوچه‌یه.
12. به‌رگرى شارستانى
"ناحیه‌كه بنكه‌یه‌كى ئاگركوژێنه‌وه‌ى تێدا نیه بتوانین سودى لێببینین له حاڵه‌تێكى ئاگركه‌وتنه‌وه، به‌جۆرێكه تاوه‌كو ئۆتۆمبێلى ئاگركوژێنه‌وه بێته لاى ئێمه له قه‌زاى كفریه‌وه ئه‌وه هه‌مو ناحیه‌كه وێران ئه‌بێت". تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ربه قه‌زاى كفرى وا ده‌ڵێت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیبراهیم محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان وتى: له كۆى ناحیه‌كانى سنورى گه‌رمیان بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى هه‌یه ته‌نها ناحیه‌ى ئاوه سپى نه‌بێت، ئه‌مه‌ش به هۆكارى ئه‌وه‌ى كه سستیه‌ك هه‌بو له بابه‌ته‌كه، ئه‌گه‌رنا ستاف و ئۆتۆمبێلیشى هه‌یه، له هه‌ر كاتێكدا به‌ڕێوبه‌رى ناحیه داوا بكات ئێمه ئاماده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ى بنكه‌كه.
13. وه‌رزش
"له روى وه‌رزشه‌وه ناحیه‌كه تاڕاده‌یه‌ك باشه و یاریگایه‌كى گه‌وره‌مان هه‌یه له چه‌ند ساڵى رابردو ته‌واو كراوه و نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه كه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه راگیرابو ئه‌گه‌رچى زۆر ستاندارد نیه، به‌ڵام به جۆرێكه ساڵانه چه‌ندین خولى تێدا ئه‌كرێته‌وه له‌سه‌ر ئاستى گه‌رمیان و وه‌رزش له ناحیه‌كه جوڵه‌یه‌كى تیایه و باشه". هه‌ورامان جه‌لال، دانیشتوى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا واى وت.
وتیشى: یاریگایه‌كى تارتانمان هه‌یه ئه‌وه‌ش كارمه‌ندێكى هه‌بو خزمه‌تى ئه‌كرد و درایه‌وه به موزایه‌ده له نێوان چه‌ند كه‌سێك به‌هۆى بونى كێشه له ئێستادا داخراوه و یارى تیادا ناكرێت، ته‌نانه‌ت كه‌ره‌سته و پێداویستیه‌كانیشى به‌شێكى له‌ناوچوه و به‌كه‌ڵكى یاریكردن نایه.
به‌پێى وته‌ى هه‌ورامان، جگه له وه‌رزشى تۆپى پێ هیچ وه‌رزشێكى دیكه له ناحیه‌كه گرنگى پێنه‌دراوه له كاتێكدا پێویسته گرنگى پێبدرێت به‌تایبه‌ت بۆ ژنان، هاوكات هیچ هۆڵێكى له‌شجوانیشمان نیه سودى لێببینین ئه‌وه‌ش پێشتر هه‌بو ئێستا نه‌ماوه.
هاوكات، سه‌ریاس سه‌مین، دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاریى باس له‌وه ده‌كات: ناحیه‌كه له روى وه‌رزشه‌وه گرنگى ئه‌وتۆى پێنه‌دراوه، ناحیه‌كه‌ش ته‌نهاى یه‌ك یاریگاى تیایه كه هى تیپه میلیه‌كانه ئه‌مه‌ش وایكردوه خوله فه‌رمیه‌كانى تیپه میلیه‌كان زۆر به خاوى بڕوات و به نیوه ناچڵى به‌ڕێوه بچن، چونكه له نێو ناحیه‌كه 17 تیپى میلى هه‌یه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دو جۆر وه‌رزشى وه‌ك كیك بۆكسینگ و تایكواندى تێدایه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى هۆڵى گونجاو و جێگه‌ى تایبه‌ت به‌و وه‌رزشانه له نێو ماڵ و ژێرزه‌مینى ماڵان‌دا راهێنان ده‌كه‌ن.
"له روى وه‌رزش و یاریگاوه كێشه‌مان نیه، ره‌نگه گرفتى هه‌ندێك پێداویستى هه‌بێت ئه‌وه‌ش كه‌مه و زۆر جار چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى چه‌ند یاریگایه‌كمان هه‌یه و بێ گرفته". بڕیار ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، دانیشتوى ناحیه‌ى باوه‌نور هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد.
تارق ره‌شید رۆسته‌م، دانیشتوى ناحیه‌ى ئاوه سپى سه‌ربه قه‌زاى كفرى ده‌ڵێت: له روى وه‌رزش و یاریگاوه كه گرنگى به ناحیه‌كه درابێت هیچ نه‌كراوه و هیچ شتێكمان نیه له‌و روه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، ته‌لعه‌ت سه‌عدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌رزشى گه‌رمیان باسى له‌وه‌كرد: پێش سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی له‌سه‌ر ئاستى كوردستان به قه‌زا و ناحیه‌كانیه‌وه كه یاریگاى 6 یاریزانى دروست بكرێت ئه‌و به‌رنامه‌یه تاوه‌كو ئێستاش ماوه، به‌ڵام قه‌یرانى دارایی هات و كاره‌كه‌ى راگرت نه‌مانتوانی ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ین به‌تایبه‌ت له ناحیه‌كان، ئه‌گه‌رچى له هه‌ندێك له ناحیه‌كان یاریگامان هه‌یه.
وتیشى: دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه پێمان راگه‌یه‌ندرا كه 2 ده‌رخسته‌ى جیاواز ئاماده‌بكه‌ین بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى یاریگاكان له‌گه‌ڵ دروستكردنى یاریگاى دیكه بۆ ساڵى 2024 بۆ 2025 و به‌رزمان كردوه‌ته‌وه بۆ سه‌روى خۆمان.
ده‌شڵێت: ئه‌وانیش دروستكردنى هۆڵى نێوده‌وڵه‌تى باله و باسكه له ناحیه‌كانی سه‌رقه‌ڵا و باوه‌نور و رزگاریىه، له‌گه‌ڵ دروستكردنى مه‌له‌وانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ناحیه‌ى باوه‌نور، هاوكات یاریگاى 11 یاریزانى چیمه‌نى ده‌ستكرد له ناحیه‌كانى رزگاریى و سه‌رقه‌ڵا دروست بكرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ده‌رخسته‌كه‌ى دیكه‌مان تایبه‌ت به نۆژه‌نكردنى كۆى یاریگاكان به‌تایبه‌ت ناحیه‌كان ئه‌وانه‌ى كه هه‌مانه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌رچاوڕونیه‌كمان نیه چ بۆ دروستكردنى یاریگاى نوێ چ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه.
به‌شى سێیه‌م: ده‌ره‌نجام و راسپارده‌كان
یه‌كه‌م: ده‌ره‌نجام
1. له گه‌رمیاندا 9 ناحیه هه‌ن، ئه‌مانیش به‌سه‌ر سێ جۆردا دابه‌ش بون، به‌شێكیان گه‌وره‌ن و ژماره‌ى دانیشتوانیان زۆره، به‌شی دوه‌میان مامناوه‌نده و ژماره‌ى دانیشتوانیان به‌هه‌مانشێوه، هه‌رچی به‌شى سێیه‌مه بچوكن و ژماره‌ى دانیشتوانیشیان زۆر كه‌مه به‌راورد به ناحیه‌كان.
2. ناحیه‌كانى گه‌رمیان كێشه و گرفتی جۆراوجۆریان هه‌یه، گرفته‌كه‌ش له هه‌مو سێكته‌ر و بواره‌كانه، به‌ڵام ناحیه بۆ ناحیه جیاوازه، كه له خواره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین ئاماژه‌یان پێبكه‌ین:
- له بوارى كاره‌بادا زۆرینه‌ى ناحیه‌كان كێشه‌ى كه‌می ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بایان هه‌یه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به نه‌بونى وێستگه‌ى دابه‌شكردنى كاره‌باوه. جگه له‌وه‌ش كێشه له هێڵه‌كانى گواستنه‌وه و سیانه‌كردنیاندا هه‌یه.
- له بوارى ئاوی خواردنه‌وه‌دا، ناحیه‌كان دۆخیان جۆراوجۆره، هه‌یانه باشه، هه‌یانه وه‌كو باوه‌نور دۆخی خراپه و ئاوه‌كه‌ى شیاو نییه بۆ خواردنه‌وه، هه‌شیانه مامناوه‌نده وه‌كو رزگاریی.
- له بوارى ته‌ندروستى دا، ته‌نها باوه‌نور نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تێدایه ئه‌ویش سه‌ر به ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌گینا ناحیه‌كانى تر به زۆری نه‌ك مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستى، به‌ڵكو بنكه‌ى ته‌ندروستیان تێدایه (ته‌نها باوه‌نور، سه‌رقه‌ڵا و مه‌یدان مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستییان هه‌یه). ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ى هه‌یه له‌ناحیه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه بنكه‌ن، لاواز و كه‌م و سنوردارن.
- له بوارى په‌روه‌رده‌دا ناحیه‌كان كێشه‌ى بینایان هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه گشتیی نیه و ناحیه بۆ ناحیه جیاوازه، به‌گشتى ناحیه‌ى رزگاریی به‌و پێیه‌ى گه‌وره‌ترین ناحیه‌ى سنوره‌كه‌یه، كێشه‌كه تیایدا زه‌ق تره. به‌شێوه‌یه‌كى گشتیش بینای قوتابخانه‌كانی ناحیه‌كان پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
- بوارى ئاوه‌ڕۆ یه‌كێكى تره له‌و بوارانه‌ى كه ئه‌ویش بۆ دو ئاست دابه‌ش بوه، ئاستێك ناحیه بچوكه‌كانن كه تۆڕی ئاوه‌ڕۆیان نییه، ئاستێكى تر ناحیه گه‌وره‌كانن كه تۆڕی ئاوه‌ڕۆیان هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌یان هه‌یه له هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كاندا. جگه له‌وه‌ش ئاوه‌ڕۆكان تێكه‌ڵ به سه‌رچاوه‌ى ئاوى سنوره‌كانیان ده‌بن به‌بێ هیچ چاره‌سه‌رێكى ژینگه‌یی.
- ناحیه‌كان كێشه‌ى رێگاسازییان هه‌یه، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى دوره‌ده‌ستن و ژماره‌ى دانیشتویان كه‌مه.
- زیاده‌ڕه‌وی یه‌كێكى تره له كێشه‌كان، ئه‌ویش به‌وه‌ى دانیشتوانى ناحیه‌كان زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر زه‌وی گشتی، به‌ڵام ئه‌مه‌ش زۆرتر له ناحیه قه‌ره‌باڵه‌غ و گه‌وره‌كاندا هه‌یه.
- بوارى وه‌به‌رهێنان به‌گشتى له ناحیه‌كاندا لاوازه، ته‌نها له ناحیه‌ى رزگاری و سه‌رقه‌ڵا نه‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ى شوێنه‌كانیانه‌وه، ئه‌گینا ناحیه‌كانى دیكه خاڵین له پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى ئه‌وتۆ.
- كه‌رتى گواستنه‌وه له دیارترین كێشه‌كانى ناحیه‌كانن، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ناحیه هێڵی گواستنه‌وه‌یان نییه، هه‌ندێكى تریشیان زۆر شپرزن، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ى له‌ناحیه گه‌وره‌كانى وه‌كو رزگاریی و باوه‌نور تێرمیناڵی تایبه‌ت به هێڵه‌كان نییه. به‌گشتى له‌ناحیه‌كانیشدا ته‌كسی بونیان نییه یان زۆر سنوردارن.
- به‌گشتى ناحیه‌كان كێشه‌ى كه‌می روبه‌ری سه‌وزاییان هه‌یه، جگه له‌ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا، ئه‌وانى دیكه له خوار ستانداردی جیهانییه‌وه‌ن له روى روبه‌رى سه‌وزاییه‌وه.
- هه‌ندێك له ناحیه‌كان هه‌ڵكه‌وته‌یان زۆر گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى گه‌شتیاریی، پرۆژه‌شیان تێدا ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام كه‌م و سنوردار و بچوكن.
- ناحیه‌ى ئاوه‌سپی هیچ بنكه‌ی تایبه‌ت به ئاگركوژێنه‌وه و به‌رگی شارستانى نییه، له‌كاتێكدا ناحیه‌كانى دیكه هه‌یانه.
- لایه‌نى وه‌رزشی له‌و لایه‌نانه‌ن كه كه‌موكورتی زۆری تێدایه، ئه‌گه‌رچی وه‌رزش له ناحیه‌كاندا گه‌شه‌سه‌ندوه و ته‌نانه‌ت یانه‌ى ناحیه‌ى رزگاریی له ریزی یانه پله نایابه‌كانى كوردستان بۆ تۆپی پێ، یاریی ده‌كات.
- له‌ڕوى ده‌سه‌ڵاته‌وه ناحیه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان سنورداره، ئه‌وان به‌پێی یاسا گرێدراون به قه‌زاكانه‌وه و قه‌زاكانیش به ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه و ئیداره‌كه‌ش به وه‌زاره‌تى ناوخۆوه.
- له‌ڕوی بودجه‌وه، به كاریگه‌ریی قه‌یرانى دارایی به‌گشتى نازانرێت ئالیه‌ته‌كانى دابه‌شكردنى بودجه چۆنن، ته‌نها له‌و به‌شه‌ى په‌یوه‌ندیداره به په‌ره‌پێدانى پارێزگاكانه‌وه به‌پێی ژماره‌ى دانیشتوان بودجه بۆ ناحیه‌كان دابین ده‌كرێت و ئه‌وانیش له پرۆژه هه‌نوكه‌ییه‌كاندا خه‌رجی ده‌كه‌ن.
دوه‌م: راسپارده‌كان
1. دۆخی ناحیه‌كانی گه‌رمیان به‌گشتى باش نییه و پێویستی به پێداچونه‌وه‌یه، چونكه هه‌ندێك له ناحیه‌كان روبه‌ر و ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى یه‌كجار زۆر و گه‌وره بوه و به‌رگی ناحیه بۆی ته‌نگ بوه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێكى تریشیان كه‌م و بچوك بونه‌ته‌وه و ره‌نگه پێویست بكات ئیداره‌دانى تێكه‌ڵ به ناحیه‌ى دیكه بكرێت.
بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه هانى ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ده‌ین كه روپێویییه‌كى گشتى بكات بۆ دۆخی ناحیه‌كان و له‌گه‌ڵیشیدا گونده‌كانیان، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخیان بكات و پلانێكى رون دابنێت بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا.
2. ئیداره‌ى ناحیه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان كه‌م و سنورداره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه مه‌ركه‌ز ییه‌ى كه له هه‌رێمدا له بوارى كارگێڕییدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. بۆیه گرنگه پێداچونه‌وه به‌م سیسته‌مه بكرێت و ده‌سه‌ڵاتى فراوان به خودی ئیداره‌ى ناحیه‌كان بدرێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته پارله‌مانى كوردستان بێته سه‌رهێڵ و یاسای پێویست ده‌ربچێنێت.
3. دیارترین كێشه‌ى ناحیه‌كان، كۆچ كردنه، چونكه به‌شێكى به‌رچاو له دانیشتوانه‌كه‌یان به‌هۆكارى خراپی خزمه‌تگوزاریی و نه‌بونى ده‌رفه‌تی خۆشگوزه‌رانى و هۆكارى دیكه، رو له شاره گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن و ناحیه‌كان چۆڵ ده‌كه‌ن. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش لێكه‌وته‌ى مرۆیی و ئابوریی زۆری ده‌بێت و واده‌كات ناهاوسه‌نگییه‌ك له كۆبونه‌وه‌ى هاوڵاتیان له ناوچه‌كاندا دروست بێت. بۆیه زۆر گرنگه حكومه‌ت ئه‌م خاڵه به‌هه‌ند وه‌رگرێت و له‌به‌ر خاتری گه‌وره‌بونى شاره‌كان، ناحیه و گونده‌كانیان نه‌كاته قوربانی.
4. كاره‌با له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى چۆڵكردنى ناحیه‌كان و جاڕسبونى هاوڵاتیانه، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌ین حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى كاره‌با، پلانێكى گونجاو بۆ ئه‌م بواره دابنێن و وابكه‌ن وێستگه‌ى كاره‌با بۆ ناحیه‌كان دابین بكه‌ن، یاخود چه‌ند ناحیه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه وێستگه‌یه‌كیان بۆ دابین بكرێت.
5. هه‌ندێك له ناحیه‌كان كێشه‌ى قوڵی دابینكردنى ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یان هه‌یه، له‌كاتێكدا بنه‌ڕه‌تیی ترین سه‌رچاوه‌ى ژیانه، بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت مامه‌ڵه‌ى جیدی له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه‌یه‌دا بكات و به زویی چاره‌سه‌رى بكات، چونكه سه‌رده‌كێشێت بۆ كێشه و ئاسته‌نگی دیكه.
6. له بوارى وه‌به‌رهێناندا گرنگه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان پلانێكى هه‌بێت و ته‌نها گرنگی به بونیادنانى پرۆژه له قه‌زاكاندا نه‌دات، به‌ڵكو به‌شێك له‌و پرۆژانه بباته ناحیه‌كان، به‌تایبه‌تى پرۆژه بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كان، كه هاوكات ده‌شبێته هۆی ره‌خساندنى هه‌لی كار بۆ دانیشتوانى ناحیه‌كان و گونده‌كانیان.
7. كه‌رتى گواستنه‌وه له‌و كه‌رتانه‌یه كه له قه‌زا و ناحیه‌كانیشدا وه‌كو یه‌ك كێشه‌ى تێدایه. واده‌رده‌كه‌وێت كه حكومه‌ت ئه‌م كه‌رته‌ى سپاردوه به قه‌ده‌ر و هیچ هه‌نگاوێكى فیعلی بۆ چاره‌سه‌ركردنى نانێت. بۆیه هانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان ده‌ده‌ین كه چاودێریی هه‌بێت بۆ ئه‌م بواره و چاكسازیی تێدا بكات، نه‌ك له دوره‌وه ته‌ماشاكه‌ر بێت. هه‌روه‌ك پێویستیشه وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه ره‌چاوى تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌كان بكات و ده‌سه‌ڵات به حكومه‌ته خۆجێیه‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بواری گواستنه‌وه‌یان رێكبخه‌ن.
8. مه‌سه‌له‌ى سه‌وزایی و ژینگه، پرسێكى زۆر گرنگه بۆ ناحیه‌كان، چونكه گه‌رمیان له‌و ناوچانه‌یه كه مه‌ترسی به بیابانبونى لێده‌كرێت به كاریگه‌ریی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه، له‌مه‌شدا ناحیه‌كان زیاتر زیانمه‌ند ده‌بن و له‌ئێستاشدا لێكه‌وته‌ى ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی ژینگه هه‌ستپێده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌م مه‌ترسییه به هه‌ند وه‌ربگیرێت و هه‌نگاوی پێویست بنێت بۆ پاراستنى ژینگه و زیادكردنى روبه‌رى سه‌وزایی.
9. هانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان ده‌ده‌ین، كه راپۆرت و توێژینه‌وه‌یه‌كى ورد ئاماده بكه‌ن له‌باره‌ى ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ى له ناحیه‌كاندا پێویسته ئه‌نجام بدرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ورد بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى به‌رده‌ست بونى بودجه‌دا به‌پێی پێویستی و ناوچه‌كان، پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌نجام بدرێن.
10. لایه‌نى په‌روه‌رده‌یی له گرنگترین لایه‌نه‌كانه كه ده‌بێت حكومه‌ت ئاوڕی لێبداته‌وه، چونكه ژینگه‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن له ناحیه‌كاندا زۆر نه‌گونجاون، به‌هۆی بونى كێشه‌ى بینا ئیتر چ نه‌بونیان بێت یاخود كۆنیی و نه‌شیاویان.
11. پێویسته له‌ناحیه‌كاندا گرنگی به پرۆژه‌ى گه‌شتیاریی و لایه‌نى وه‌رزشی و پشودانى هاوڵاتیان بدرێت، بۆ ئه‌مه‌ش به ره‌چاوكردنى ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه له ناحیه‌كاندا هه‌یه، ده‌كرێت پرۆژه‌ى تێدا ئه‌نجام بدرێت. پێویسته حكومه‌ت هانى وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌نكاره‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى گه‌شتیاریی و پشودان له ناحیه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، هاوكات حكومه‌ت خۆیشی پرۆژه و خول و چالاكى وه‌رزشی بۆ بره‌ودان به‌و كه‌رته له‌ناحیه‌كان ئه‌نجام بدات و ته‌نها كاره‌كانى له ناوه‌ندی قه‌زاكان دا چڕ نه‌كاته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئهو بڕه كاره‌با زیادهیەی ده‌درا به گه‌رمیان ئه‌مساڵ نادرێت
-
-
راپۆرتئێران چۆن توانی "قوبە ئاسنینەکەی ئیسرائیل" ببڕێت؟
-
-
هەواڵئهو هاوڵاتیانه‌ى كارتى نیشتیمانیان نییە ده‌توانن فۆرمی ئۆنلاینی خۆراک تۆمار بكه‌ن
-
-
هەواڵداوای تەسلیم بونی ترامپ و بڕیاری سازش نەکردنی خامنەیی… روداوەکانی ئێران و ئیسرائیل لە 24 کاتژمێردا
-
-
هەواڵناوى ئەو كهمدهرامهتانەی بڕیارە له گه‌رمیان شوقە وەربگرن یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان