رادیۆی دەنگ
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای دەکات تۆمەتباری روداوی تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم، دوای روداوەکە سەردانی لقی پارتی کردوە، لێپرسراوی لقەکەش دان بە روداوەکەدا دەنێت، ئاماژەش بەوەدەکات بۆ وەرگرتنی موچە سەردانیکردوە و نەشمانزانیوە تۆمەتبارە.
دوانیوەڕۆی دوێنێ (دوشەمە)، لە قەزای رزگاری تەقە لە ئەحمەد عەلی "ئەحمەدی حاجی فاتم" بازرگانی ناسراوی کەلار کرا و خۆی و خوشکەزایەکی بریندارکران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی کە نەیویست ئاماژە بە ناوی بکرێت، تۆمەتبارەکە دوای روداوەکە سەردانی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردوە و گومانکراوە بۆ خۆحەشاردان بوبێت.
لایخۆشییەوە حسێن کەلاریی، لێپرسراوی لقی ۲۲ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان، دانی بەوەدانا کە تۆمەتبارەکە سەردانی بارەگای لقی کردوە.
ئەو بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو کەسە کارمەندێکی ئاسایی ئێمەیە و چەکدار نییە، دوای روداوەکە نزیکەی دە بۆ پازدە خولەک هاتوەتە لق و موچەکەی وەرگرتوە و رۆشتوەتە دەرەوە.
لەبارەی بونی گومانی خۆحەشاردان یان داڵدەدان، لێپرسراوی لقی گەرمیانی پارتی دەڵێت: هیچ شتێکی وانیە، ئەو کەسە راستە کارمەندە لای ئێمە، بەڵام تاوانێکی کردبێت لە دوای دەوام پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، ئێمە پابەندی یاساین و بەهیچ شێوەیەک داڵدەمان نەداوە و کە سەردانیشیکردوە نەمانزانیوە تۆمەتبارە و کارێکی وەهای کردوە.
تۆمەتبارەکە کە خوشکەزای خودی ئەحمەدی حاجی فاتمە، ئەمشەو خۆی رادەستی پۆلیس کرد و ئێستا بە فەرمانی دادوەر راگیراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-