رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان لە چاوەڕوانی بڕیاری حكومەتی فیدڕاڵ و هەوڵەكانی لایەنی پەیوەندیدارە بۆ گۆڕانكاریی لەو پشكە گەنمەی كە بڕیارە لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت.
لیژنەی وەرگرتنی گەنم لە حكومەتی فیدڕاڵ بڕیاریداوە بڕی ٢٩٢ هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیارەكە رەتدەكاتەوە و فشار دەكات بۆ زیادكردنی پشكەكە.
لەمبارەیەوە ئیسماعیل محەمەد، بەڕێوبەری خزمەتگوزاری لە بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بڕی گەنم ئەمساڵ لە هەرێم و گەرمیانیش زۆر دەبێت و ئەم پشكەی كە بۆ هەرێم دیاریكراوە گرفت بۆ جوتیاران دروستدەكات، چونكە ئەو بڕەی گەنمەی دەمێنێتەوە جوتیاران ناچارن بە هەرزانتر لە بازاڕدا بیفرۆشنەوە.
وتیشی: فشارەكان بۆ زیادكردنی پشكەكە بەردەوامە و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە یەكلایی دەبێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-