رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری بەشی زەویوزار لە بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان دەڵێت: بەدەمەونەهاتنی وەكپێویستی جوتیاران بۆ كاروباری قەرەبوەكانیان، هۆكارێكە بۆ خاوی كارەكانی دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران.
سامان ئەحمەد، بە رادیۆی دەنگی وت: لیژنەكەی ئێمە تایبەتە بە جەردكردنی ناوی ئەو جوتیارانەی كە قەرەبو دەكرێنەوە لە بەرامبەر ئەوەی زەویەكانیان بەر ئەو زۆنانە دەکەوێت کە دانراون بدرێن بە فەرمانبەران.
وتیشی: بەڵام جوتیاران وەكپێویست نایەن بە دەم جەردەكەوە و دڵنیاییان دەوێت كە ئایا جێگای زەویەكانیان و بڕی قەرەبوەكە چەندە، كە ئەمەش لیژنەكەی ئێمە دیاری ناكات و کاری ئێمە تەنها جەردکردنە.
باسیلەوەشكرد: ئەم بەدەمەوەنەهاتنەی جوتیاران، هۆكارێكە كە كارەكانی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران وەكپێویست خێرا نەبێت و بە خاویی بڕوات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
زۆرترین بینراوەکان