رادیۆی دەنگ
بەمەبەستی فراوانکردنی ناوچەی پیشەسازی کەلار، 500 دۆنم زەوی دەدرێت بە کۆمپانیایەک و چەندین باخ دەکەوێتە بەر پرۆژەکە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، کۆمپانیای سەگرمە پێشتر نزیکەی 300 دۆنم زەوی لەشەقامی پشتێنەیی کەلار کڕیوە بۆ فراوانکردنی ناوچەی پیشەسازیی، لەئێستاشدا کۆمپانیاکە داوای 500 دۆنم زەوی دیکە دەکات و بەکۆی گشتی 800 دۆنم بۆ فراوانکردنی ناوچەی پیشەسازیی بەکاربێنێت.
ئەو زەویانەی کۆمپانیاکە داوای دەکات موڵکی هاوڵاتیانە و ژمارەیەکی زۆر باخی لەسەر دروستکراوە، لەئێستادا کۆمپانیاکە لەرێکاری وەرگرتی زەوییەکەدایە.
شادییە حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لە هەواڵەکە کردەوە و وتی: لەئێستادا لەرێکاری وەرگرتنی رەزامەندیی دایە.
دەشڵێت: ئەو شوێنە فراوان دەکرێت بۆ ناوچەی پیشەسازیی مۆدێرن و ئەو خاوەن باخانەش بەپێی یاسا و بە رێژەی 12% قەرەبو دەکرێنەوە، چونکە موڵکە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان