رادیۆی ده‌نگ
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتوكاڵی گه‌رمیان ده‌یه‌وێت روه‌كى زه‌عفه‌ران له ناوچه‌كه‌دا به‌رهه‌م بهێنرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شێوه‌یه‌كى تاقیكاریی ده‌ستى به چاندنى كردوه، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: هێشتا چاوه‌ڕوانین.
زەعفەران به‌هاراتێكى ره‌نگ زه‌ردى كراوه‌یه و بۆ به‌خشینی تام و ره‌نگ به خواردن به‌كاردێت. ئه‌م به‌هاراته له روه‌كێك به‌رهه‌مده‌هێنرێت كه روه‌كه‌كه‌ش به زۆری له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌شێكى ئه‌وروپا ده‌چێنرێت و وڵاتانى ئێران و هیندستان و یۆنان به‌ناوبانگن له چاندن و به‌رهه‌مهێنانى دا.
زەعفەران بە یەکێک لە گرانترین بەهاراتەکانی جیهان دادەنرێت، ئه‌ویش بەهۆی پرۆسەی درێژخایەنی بەرهەمهێنانیه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له نزیكه‌ى 4 هه‌زار گوڵی روه‌كه‌كه، ده‌توانرێت كه‌متر له 30 گرام به‌هارات به‌رهه‌مبهێنرێت.
گرانبونى به‌رهه‌می ئه‌م روه‌كه، وایكردوه له زۆر لاوه هه‌وڵ بۆ چاندنى بدرێت، له گه‌رمیانیش به‌هه‌مانشێوه.
ستار عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: به‌شێوه‌یه‌كى تاقیكاریی "تێست" هه‌ستاوین به چاندنى زه‌عفه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین سه‌ركه‌وتو ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا یاخود نا.
وتیشی: یەکەمجارە زەعفەران لەگەرمیان دەچێنرێت، تاوەکو ئێستا باش بوە کە تاقیمانکردوەتەوە.
ئه‌گه‌رچی تائێستا ده‌ره‌نجامه‌كان باشن، به‌ڵام ئه‌مه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتوكاڵی نه‌گه‌یاندوه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى هانى جوتیاران بدات بۆ چاندنى.
ستار عه‌لی، له‌وباره‌وه وتى: دەبێت چەند ساڵێک تاقی بکەینەوە و ئەوکات بە جوتیاران بڵێین و متمانەیان پێبدەین بۆ ئەوەی بەرهەمەکە بچێنن و لە سنورەکە سەوز دەبێت.
وته‌بێژه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان گه هاوكات ئه‌ندازیاری كشتوكاڵیشه، باس له‌وه‌ده‌كات زەعفەران لەو بەروبومانەیە کە چەند ساڵێک دەمێنێتەوە، بۆیه وه‌كخۆی وتى: "ئێمە یەک وەرزمان بەڕێکردوە، چاوەڕێین لە هاویندا پەل بدات و زیاد بکات، بەڵام هێشتا ماوە بۆ دڵنیابونه‌وه له سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه".

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان