رادیۆی دەنگ
ئەمڕۆ بەشێک لە گەڕەکەکانی کەلار زیاتر لە ۹ کاتژمێر کارەبای نیشتمانیان نەبوە، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: بۆ سەلامەتی ئەو تیمانەیە کە کاری گواستنەوەی تاوەرەکانی کارەبای شەقامی پشتێنەیی دەکەن.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بە هۆکاری گواستنەوەی هێڵی ۱۳۲ kvـی بۆ سەر ئەو تاوەرە نوێیانەی کەدانراون لە شەقامی پشتێنەیی، کارەبای بەشێک لە گەڕەکەکان بڕاون، چونکە تاوەرەکانی پێشتر کەوتبونە نێو ناوچەی نیشتەجێبونەوە، بۆیە ئێستا ئەو هێڵە دەگوازینەوە سەر ئەو تاوەرە نوێیانە.
وتیشی: ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە کارەبا لەو گەڕەکانە نەبوە کە دەکەونە سەر ئەو هێڵە، سبەینێش تاوەکو ۲ـی نیوەڕۆ کارەبا نابێت، ئەمەش بۆ سەلامەتی گیانی ئەو تیمانەی کە کاردەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان