رادیۆی دەنگ
بەتۆمەتی بەکارهێنانی گازی کوالێتی خراپ، ساڵی پار ٨۷ خاوەن مۆلیدە لە کەلار درانە دادگا، ئەمرۆش بەبڕیاری دادگا ٤ کەسیان دەستگیرکران.
ساڵی پار پاش سەردانی لیژنەکانی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بۆیان دەرکەوتوە لەکۆی ۱۲٤ مۆلیدەی قەزای کەلار، ٨۷ مۆلیدە گازی کوالێتی خراپ بەکاردێنن، بەوهۆیەوە دۆسیەکەیان درایە دادگا.
عارف عادل، قایمقامی قەزای کەلار، جەختی لە روداوەکە کردوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بابەتەکە نوێ نیە و هی ساڵی پارە، لە ئێستادا چوار لەو کەسانە بە فەرمانی دادگا دەستبەسەر کراون.
ئەم بڕیارەی دادگا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خراپی کوالێتی گازی مۆلیدە ئەهلییەکان بەیەکێک لە هۆکارەکان دادەنرێت بۆ پیسبونی ژینگە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان