رادیۆی دەنگ
سەرباری کەمی رێژەی بارانبارین، بەڵام بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان وشکەساڵی رانەگەیاند و دەڵێت: لە هەندێک شوێن باران باش باریوە.
ستار عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە گەرمیان شوێن بۆ شوێن جیاوازی هەیە، هەندێک شوێن وەکو باشوری گەرمیان کەمبارانی بوە و ئەتوانین بڵێین وشکەساڵی بوە، بەڵام باکوری گەرمیان باران بارین تیایدا باش بوە و وشکەساڵی کاریگەرییەکی وای نەبوە.
وتیشی: وشکەساڵی لەساڵانی ۲۰۲۱ و ۲۰۲۲ بو کە ئەوکات ۱۰۰ ملم باران باریبو، بەڵام ئەمساڵ زیاتر لە ۲۰۰ ملم باران باریوە، بۆیە راماننەگەیاندوە کە وشکەساڵییە.
بەپێی ئامارێکی هۆبەی کەشناسی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، هەتا ٥ـی ئەم مانگە لە کەلار ٢٢٩ ملم باران باریوە، لەکاتێکدا وەرزی رابردو تا ئەم کاتە ٤٢٣ ملم باران باریبو. هاوکات لە کفری ئەمساڵ ٢٢٠ ملم باران باریوە، لەکاتێکدا وەرزی رابردو ٣٤٨ ملم باران باریبو. لە خانەقینیش تا ٥ـی ئەم مانگە ٢١٠ ملم باران باریبو، لەکاتێکدا وەرزی رابردو ٣١٤ ملم باران باریبو.
هەرچی ناحییەکانیشە، ئەم وەرزە ٢٥٤ ملم لە ناحییەی باوەنور باریوە، لەکاتێکدا وەرزی رابردو ٦٠٩ ملم باران باریبو، هاوکات لە ناحییەی مەیدان ٣٥١ ملم باران باریوە، لەکاتێکدا وەرزی رابردو ٨٧٥ ملم باران باریبو.
پێشتر ئیسماعیل محهمهد، بهڕێوبهرى بهشى خزمهتگوزایی كشتوكاڵى له بهڕێوبهرایهتى گشتى كشتوكاڵى گهرمیان، بە رادیۆى دهنگی راگەیاندبو: ناوچهی گهرمیان بهپێى هێڵى بارانبارین پێویستی به ٢٥٠ ملم بارانه لە هەر وەرزێکدا بۆ ئەوەی وەرزەکە بە تەڕەساڵ هەژمار بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
-
راپۆرتبەناز ئەحمەد بە "گوڵەمێخەک" جەنگ لەگەڵ مەحاڵدا دهكات
-
-
هەواڵ3 رۆژە ناحییەی کۆکس بێ کارەبایە
-
-
هەواڵبڕیارێكى ئهنجومهنى وهزیران پڕكردنهوهى پۆستى قایمقامی كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
زۆرترین بینراوەکان