رادیۆی دەنگ
لەبارەی کێشەی 20 مامۆستاوە کە چوار مانگە موچەیان پێنەدراوە، بەڕێوبەری پەروەردەی کەلار دەڵێت: لەرۆژی دەستبەکاربونیانەوە موچەکانیان خەرج کراوە.
عەدالەت لەتیف، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو مامۆستایانەی گرێبەستن لەسەر وەزارەتی پەروەردە ئەوەی ئێمە خوێندومانەتەوە موچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، نەئەوەی ناوەکانیان لەسەر بەغدا بێت.
وتیشی: ئەو مامۆستا گرێبەستانە رۆشتونەتە شوێنی ئەو مامۆستایانەی کە جیابونەوەیان کرد بۆ خوێندنی باڵا، مانگی شوباتی 2025 فەرمانەکانیان هاتەوە.
دەشڵێت: ئەو کاتە بایکۆت بوە ئەم مامۆستایانە لە گوندەکانن کەسیان دەوامیان نەکردوە و لەدوای جەژنەوە دەستبەکاربونیان کردوە، لە مانگی نیسانەوە موچەیان بۆ هەژمار دەکرێت.
دوێنێ رادیۆی دەنگ هەواڵێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەوەی نزیکەی 20 مامۆستای گرێبەست لە گەرمیان، چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتوە، یەکێک لەو مامۆستایانەش وتویەتی: پێمان وتراوە لە بەغداوە بڕیارێک دەرچوە بۆ ئەوەی ناومان لە لیستی موچە دەربکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان