رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان ئاشکرای دەکات: ۳۰۰ دۆنم زەوی تەرخان کراوە بۆ هەر کۆمپانیایەک کەبیەوێت بەکاری بێنێت بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبا بە وزەی خۆر و بیفرۆشێتەوە بە حکومەت.
حازم کەریم، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: زەوییەکمان تەرخان کردوە بە روبەری ۳۰۰ دۆنم لە نزیک ناحیەی سەرقەڵا بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گوڕی ۲٥ مێگاوات، ئەمەش بۆ هەر کۆمپانیایەکە کە بیەوێت کارەبا بەرهەم بێنێت و بیفرۆشێتەوە بە حکومەت.
وتیشی: نوسرامان کردوە بۆ وەزارەتی کارەبا و رێکارەکانیش لە وەزارەتی کشتوکاڵ تەواو بوە، لە ئێستادا چەند کۆمپانیایەک داواکارییان پێشکەش کردوە، هەرکات گرێبەستیان کرد لەگەڵ وەزارەتی کارەبا، ئێمەش لێرە دەستبەکارەکانمان دەکەین.
سیستهمى "سۆلار" یان ئهوهى لهناوهاوڵاتیاندا به "طاقة شمسي" ناودهبرێت، بریتیە لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەرێگای وزەی خۆرەوە، لەچەند ساڵی رابردودا بەهۆی کێشە بەردەوامەکانی کارەباوە هاوڵاتیان رویان لە بەکارهێنانی کردوە، بەڵام بەکارهێنانەکان زۆرتر لە ئاستی کەسیی دان و نەبون بە پرۆژەی گەورە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان