
رادیۆی دەنگ
بەهۆی هەڵشکانی نوسینگەیەکی دراوەوە، بازاڕی دراو لە کەلار ماوەی چەند رۆژێکە توشی شۆک بوە و مامەڵە تیایدا تا ئاستی وەستان و پشێوی رۆشتوە.
بەپێی بەدواداچونەکانی رادیۆی دەنگ، نوسینگەیەکی دراو لە بازاڕی کەلار لە چەند رۆژی رابردودا توشی هەڵشکان و مایەپوچبون "ئیفلاس" بوەتەوە و پارەیەکی زۆری ئەو هاوڵاتی و کاسبکار و نوسینگە و بازرگانانەی لابوە، فەوتاندوە.
هەربەپێی زانیارییەکان، بڕی ئەو پارەیەی کە واباس دەکرێت لە نوسینگەکەدا فەوتابێت، سەروی ٣ ملیۆن دۆلارە، کە هی خودی خاوەنانی نوسینگەکە و بازرگان و کاسبکار و نوسینگەکانی دیکەی دراو و هاوڵاتیانن.
بەهۆی ئەم روداوەوە، بازاڕی دراوی کەلار توشی پشێوی بوە و جوڵە و مامەڵە تیایدا تا ئاستی وەستان کەمیکردوە، ئەمەش بەوهۆیەی زیانی لە متمانەی بازرگان و کاسبکاران داوە و نا‌وێرن مامەڵەی گەورە ئەنجام بدەن، جگە لەوەش بەشێکی زۆر لەو هاوڵاتی و بازرگانانەی پارەیان لای نوسینگەکانە، دەیبەنەوە؛ ئەمەش وادەکات پارەی نەختینە لە بازاڕەکەدا کەمبکاتەوە و مامەڵەکانیش بوەستن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپاش دامەزراندنی فەرمانبەرانی کفری، چارەنوسی 133 فەرمانبەرەکەی گەرمیان نادیارە
-
-
هەواڵئاودێریی گه‌رمیان: هه‌ركه‌سێک ده‌ستى له به‌ردانه‌وه‌ى ئاوی پۆندى ملهسورهدا هه‌بوبێت روبه‌ڕوى دادگاى ده‌كه‌ینه‌وه
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: 2 دارستانی دەستکردی تر دروستدەکەین
-
-
هەواڵیهكێتى: گۆڕانكارییکردن له پۆستە حکومییەکانی گه‌رمیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تی هەرێم وه‌ستاوه
-
-
راپۆرت"ژیان له په‌راوێزدا"... ژنانی گونده‌كانى گه‌رمیان له خزمه‌تگوزاریيه سه‌ره‌تاییه‌كان بێ به‌شن
-
زۆرترین بینراوەکان