رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە بارەی کارکردن بە سیستەمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییەوە دەڵێت: چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لەبەر هۆکارێک جارێ لە گەرمیان کاری پێناکەین.
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لەماوەکانی رابردودا بڕیاریدا بە گۆڕانکارییکردن لە سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری، بەشێوەیەک کاتی خوێندنی تیۆری و پراکتیکی زیادکرد، کە بەمەش تێچوی دەرهێنانی مۆڵەتەکەش زیاتر دەبێت.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لەبارەی جێبەجێکردنی سیستەمە نوێکەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بڕیارەکە لە گەرمیانیش چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەشڵێت: بەڵام لەبەر هۆکارێک جارێ کاری پێناکەین ئەویش ئەوەیە هێشتا کەسانێکی زۆر ماوە لەسەر سیستەمە کۆنەکە مامەڵەیان پێشکەشکردوە و پێویستە ئەمانە تەواوبکرێن دواتر کار بە سیستەمە نوێیەکە بکەین بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبێت.
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بە سیستەمە نوێیەکە، بەهەمان شێوازی ئەوەی پێشوە، تەنها کاتژمێرەکانی خوێندن زیادیکردوە بۆ ۲۱ کاتژمێر کە نرخی هەر کاتژمێرێک ۲ هەزار و ٥۰۰ دینارە، لە خوێندنی پراکتیکیشدا پێشوتر ۳ کاتژمێر بو، بەڵام ئێستا زیادیکردوە بۆ ۱۲ کاتژمێر کە نرخەکەی بۆ هەر کاتژمێرێک ۲٥ هەزار دینارە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
-
هەواڵپێشنوێژی مزگەوتێکی کەلار تۆمەتبار دەکرێت بە هێرشکردنە سەر شەڕڤانان
-
زۆرترین بینراوەکان