رادیۆی دەنگ
دوای دوجار دواخستن، چارەنوسی ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە مۆلەقی ماوەتەوە، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتیەکەش دەڵێت: گرفت لای ئێمەوە نییە.
ئازاد حەسەن، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: گرفتەکە لای ئێمە نییە و لە سەروی ئێمەیە، ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچیان پێڕانەگەیاندوین.
وتیشی: لەگەرمیان هیچ گرفتێک نییە، من و هاوڕێکانم کە پۆستیان هەیە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش گرفتمان نییە، ئەوەی هەیە لەسەروی ئێمەیە هیچیان پێرانەگەیاندوین.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان زیاتر لە ١٣ ساڵە بەسەر دواین هەڵبژاردنیدا تێپەڕیوە، ئەمەش زیانی بە شەرعیەتی رێکخراوەکە گەیاندوە، پێشتر بڕیاربو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ کۆنگرەکە گرێبدرێت، بەڵام دواخرا بۆ مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤ و لەو کاتەشدا هەر ئەنجام نەدرا.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان