رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی شانۆکارێک ڤیدیۆیەک لەبارەی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری بڵاودەکاتەوە، پەیمانگاکە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکات و دەڵێت: هێرشی کردوەتە سەرمان، شانۆکارەکەش رەدی دەکاتەوە هێرشی کردبێت.
محەمەد هیجران، شانۆکار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەسەر ڤیدیۆیەک کە لەبارەی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفرییەوە بڵاوم کردوەتەوە، ئیدارەی پەیمانگاکە سکاڵای لەسەر تۆمارکردوم.
وتیشی: ساڵانی رابردو پەیمانگاکە مامۆستای بە ئەزمونی تێدابو و نزیکەی ۲۰۰ خوێندکار داوای پێشکەشکردبو بۆ خوێندن تیایدا، بەڵام ئێستا لەکۆی پێنج بەش تەنها ۱۰ خوێندکاری تێدایە و تا دێت بەرەو دواوە دەچێت، هیچ چالاکیەکی تێدا ناکرێت و بەشی شانۆ خەریکە دادەخرێت.
لە بەرامبەردا، داود محەمەد، بەڕێوبەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کفری، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: ئەو شانۆکارە چەند هەڵەیەکی یاسایی بەرامبەرکردوین و هێرشی کردوەتە سەرمان، کە هێرشەکانیش بەپێی داتاکانمان دورن لە راستیەوە، هەربۆیە پەنامان بردوەتەبەر دادگا چارەسەری بکات.
لەبارەی هۆکاری سکاڵاکردن لەم شانۆکارە، داود محەمەد، ئاماژەی بەکۆمەڵێک هۆکاردا و وتی: ئەم شانۆکارە هەستاوە ڤیدیۆی بینای پەیمانگای کردوە بەبێ پرس، جیاوازی لەنێوان سەردەمی پێش قەیران و کاتی قەیران دەکات، باس لەوەدەکات رۆژ بە رۆژ وەرگرتنی خوێندکارانی بەشی شانۆ کەمدەکات، هەروەها تەجاوزی دەسەڵاتی ئیداری دەکات و وشەی" ئەبێ" بەکاردەهێنێت و جۆرێک هەڕەشە لە قسەکانیدا دیارە.
هەروەکخۆی دەڵێت: "مادام نەگەڕایەوە بۆ ئێمە و ئیشەکەی بردە سۆسیال میدیا، ئێمە نامانەوێت لە سۆسیال میدیاوە وەڵامی بدەینەوە، ناچاربوین پەنا ببەینە بەر دادگا، بۆ یەکلایکردنەوەی کەیسەکە".
بەڵام ئەو شانۆکارە جەختدەکاتەوە لەوەی "نە سوکایەتیم کردوە نە ناوزڕاندن، تەنها رەخنەم لەوە گرتوە پێویستە پەیمانگاکە گۆڕانکاری تێدا بکرێت و لە روی ئیدارییەوە کەسی شیاوتری تێدا دابنرێت کە پلانی هەبێت".
لەبەرامبەردا، داود محەمەد، ڤیدیۆی ئەو هونەرمەندە بە هێرش بۆسەر کۆی کایەی هونەری شارەکە ناودەبات و دەڵێت: "یەک هونەرمەند هێرشی کردوەتەسەر ٥۰ هونەرمەند و سەدان خوێندکار کە لە کایەی هونەرییدا کاردەکەن، بۆیە ئەم سکاڵایە سکاڵای هەمو هونەرمەندانی شارەکەیە کە رابەرایەتیەکەی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان