رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان رایگه‌یاند كه نوسراویان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت كردوه به‌مه‌به‌ستى پێدانى زه‌وى به فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست، به‌ڕێوبه‌رى ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه ده‌ڵێت: وه‌زاره‌ت رهتىكردوهتهوه زەویان پێبدرێت، بەوهۆیەی فه‌رمانبه‌ری "میلاك" نین.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ و به نوسراوى فه‌رمیش زۆر قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى گرێبه‌ستن سودمه‌ندبن له وه‌رگرتنى زه‌وى، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستن و نه‌كراون به هه‌میشه‌یی، ئه‌وا ناتوانن سودمه‌ندبن.
وتیشى: له وه‌ڵامی وه‌زاره‌تماندا پێىان راگه‌یاندوین ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى ده‌ركردوه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بكرێن به هه‌میشه‌یى، له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كه و بون به هه‌میشه‌یی، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئه‌و كات ده‌توانن زه‌وییان بۆ ته‌رخان بكرێت.
ده‌شڵێت: سه‌ربارى ئه‌وه‌ش داوامان كردوه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له 5 ساڵ زیاتر خزمه‌تیان هه‌یه ده‌كرێت سودمه‌ند بن، به‌ڵام وه‌زاره‌ت پێىراگهیاندین تاوه‌كو نه‌بن به هه‌میشه‌یی ئه‌وا ناتوانن سودمه‌ندبن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان