رادیۆی دەنگ
زانکۆی گەرمیان داوا لە خوێندکارانی خوێندنی پارالێل و ئێواران دەکات بەزوترین کات کرێی خوێندن بدەن بۆ ئەوەی توشی هیچ ئیجرائاتێکی یاسایی نەبن، لەکاتێکدا بەشێکی زۆری خوێندکارانی زانکۆکە تاوەکو ئێستا کرێی خوێندنیان نەداوە.
بەپێی نوسراوێک کە واژوی د.عزەدین جومعە، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گەرمیانی لەسەرە، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی کرێی خوێندن لەتەواوی خوێندکارانی زانکۆکە کە پارالێل و ئێوارانن، بە رێکەوتی ٨ـی ٥ـی ۲۰۲٥ دیاریکراوە، بەپێچەوانەوە وەک لە نوسراوەکەدا هاتوە، خوێندکار خۆی بەرپرسیار دەبێت لەبەرامبەر هەر رێکارێکی یاسایی کە بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ بەشێکی زۆری خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بەهۆی خراپی دۆخی داراییانەوە تاوەکو ئێستا کرێی خوێندنەکەیان نەداوە.
ئامارێک کە لە کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیانەوە تایبەت دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، دەریدەخات کەمتر لە ۲۰٪ـی خوێندکارانی کۆلێجەکە کە گەورەترین کۆلێجی زانکۆکەیە، کرێی خوێندنەکەیان داوە.
پێشتریش لە کۆتا سەردانی وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم بۆ گەرمیان، خوێندکارانی زانکۆکە یاداشتێکیان لەرێگای سەرۆکی زانکۆی گەرمیانەوە پێشکەشکرد و باسی خراپی دۆخی دارایی خۆیانیان بۆ کردبو، بەڵام وەڵامی وەزیری خوێندنی باڵا لەوبارەوە وەڵامێکی دڵخۆشکەری پێنەدان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی کەلار: گرفتی دابەشکردنی ئاومان چارەسەرکرد
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر دۆخی دەروازەی پەروێزخان
-
-
هەواڵکارەبا گرفتی دابەشکردنی ئاوی لەکەلار دروستکردوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو: سەردانی گوندە سنورییەکان مەکەن
-
-
هەواڵلەیەک ساڵدا زیاتر لە 400 حاڵەتی شەڕکردن لە گەرمیان تۆمارکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان