رادیۆی دەنگ
لە قەزای کەلار بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە جیاتی خانو زەوییەکانیان دەفرۆشن بەهاوڵاتیان بەشێوازی نەختینە "نەقد" و قیست، وەبەرهێنانی گەرمیانیش دەڵێت: بۆ بەشێک لە پرۆژەکان یاساییە.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، هەریەکە لە پرۆژەکانی: بان سیتی "بامۆک"، شاری شکۆ، گەرمیان سیتی و مارێنا، زەوی پرۆژەکانیان دەفرۆشن لە بری یەکەی نیشتەجێبون.
هەربەپێی زانیارییەکان، بەشێک لەوانە بە پارەی نەختینە "نقد" و بەشێکی تریان بە قیست، زەویەکانیان دەفرۆشن بە هاوڵاتیان.
هاوکات بەشێکی دیکە لە پرۆژەکانی وەکو شاری زێڕین، زەوی نافرۆشن، بەڵکو خانوەکانیان بە هەیکەل دەفرۆشن.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، لەوبارەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەشێک لە هاوڵاتیان زەوی لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون دەکڕن و دوای دەڵێن وەبەرهێنان بۆمان چارەسەر بکە، ئێمەش هیچ یاسایەکمان لەبەردەستدا نییە بۆ ئەم پرسە، کە ئەمەش بۆ خۆی کێشەیە.
وتیشی: لە پرۆژەی نیشتەجێبونی چین و توێژەکان نابێت زەوی بفرۆشرێت، بەڵام هیچ یاسایەکم لەبەردەستدا نییە بۆ رێگریکردن لە فرۆشتنی زەوی لە پرۆژە نیشتەجێبونە بازرگانییەکان و ئەوان دەتوانن زەوی بفرۆشن.
بەپێی داتاکانی بهڕێوبهرایهتى گشتى وەبەرهێنانی گەرمیان، 35 پرۆژهى وهبهرهێنان لە بواری نیشتەجێبوندا له ئارادان، کە لەئێستادا نیوەیان چونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
-
هەواڵپێشنوێژی مزگەوتێکی کەلار تۆمەتبار دەکرێت بە هێرشکردنە سەر شەڕڤانان
-
زۆرترین بینراوەکان