رادیۆی دەنگ
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان، ئیدانەی هەڵمەتێک دەکات دژ بە رۆژنامەنوسانی قەزای خانەقین، دەشڵێت: لایەنی ئەوتۆ هەن پیشەی رۆژنامەوانی بەکاردێنن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانیان.
سەنتەرەکە لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژە بەوەدەکات ژمارەیەک رۆژنامەنوسی خانەقین روبەڕوی هەڵمەتێکی رێکخراوی ناوزڕاندن و شکاندنی کەسایەتییان بونەتەوە، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی رۆڵیان لە گەیاندنی راستییەکان و بەرگریکردن لە ئازادیی بیروڕا و رادەربڕین.
دەشڵێت: ئەم هەڵمەتانە وەک بەشێک لە هەوڵێکی رون و بە ئەنقەست بۆ تێکدانی رۆڵی رۆژنامەگەریی پیشەیی و دەنگی ئازادی شارەکە دەبینین، لە کاتێکدا کە خانەقین زیاتر لە جاران، پێویستی بە میدیای بەرپرسیار هەیە.
هاوکات هۆشداری دەدات لەبارەی پەرەسەندنی دیاردەی بەکارهێنانی پیشەی رۆژنامەوانی وەک بەرگێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانی هەندێک لایەنەوە کە ناوی نەهێناون، کە ئەمەش بەوتەی خۆی "ئامانجی سەرەکییان بێدەنگکردنی دەنگە ئازادەکان و شێواندنی وێنەی میدیای راستگۆ و پرۆفیشناڵە".
سەنتەری میترۆ داواش لە لایەنە بەرپرسیارەکانی خانەقین دەکات رێز لە ئازادیی رۆژنامەوانی بگرن و ژینگەیەکی سەلامەت و دادپەروەرانە بۆ رۆژنامەنوسان فەراهەم بکەن کە دوربێت لە تۆقاندن، جیاکاریی و پەراوێزخستن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان