
رادیۆی دەنگ
لەسەر سکاڵایەکی پێشوتری شەهیدی قەڵەم: کاوە گەرمیانی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوبەری پێشوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار دەرچو.
شیرین ئەمین، هاوسەری شەهیدی قەڵەم: کاوە گەرمیانی، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە: پاش چەندین دانیشتنی دادگا لەسەر سکاڵایەکی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی، سەرەنجام فەرمانی گرتن بۆ بەڕێوبەری پێشوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار دەرچو.
دەشڵێت: سکاڵاکە پاش هێرشکردنە سەر کاوە گەرمیانی دێت لە ساڵی ٢٠١١ کە لەلایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشەوە بریندار کرابو.
بەڕێوبەری یاریدەدرێتی ئاسایشی کەلار لەو کاتەی هێرشەکە بۆ سەر کاوە گەرمیانی ئەنجام درا، سەیوان غازی بو.
کاوە گەرمیانی، سەرنوسەری گۆڤاری رایەڵ، شەوی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ لەناو ماڵی خۆیاندا لە گەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار بەر دەستڕێژی گوللە درا و دەستبەجێ گیانی سپارد. لەسەر دۆسیەکە کەسێک بەناوی (توانا خەلیفە) بە زیندانی هەتاهەتایی سزادراوە.
پێش تیرۆرکردنیشی، کاوە گەرمیانی روبەڕوی چەندین هێرش و پەلامار بوەتەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەکاتی روماڵی خۆپیشاندان و روداو و پێشهاتەکاندا، لەسەر ژمارەیەک لەو هێرشانەش سکاڵای تۆمارکرد، کە یەکێکیان ئەم کەیسە بو کە بۆ دو ساڵ پێش تیرۆرکردنی دەگەڕێتەوە.
بەپێی یاسای عێراقی، لەکاتی کۆچی دوایی کردنیدا سکاڵای سکاڵاکارەکان لە دادگا بەردەوام دەبن، بەڵام ئەگەر سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابێت دۆسییەکانیان دادەخرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبازنهى بایكۆتكردن له گهرمیان تا دێت فراونتر دهبێت
-
-
هەواڵئهو بڕه كارهبا زیادهیەی دهدرا به گهرمیان ئهمساڵ نادرێت
-
-
راپۆرتئێران چۆن توانی "قوبە ئاسنینەکەی ئیسرائیل" ببڕێت؟
-
-
هەواڵئهو هاوڵاتیانهى كارتى نیشتیمانیان نییە دهتوانن فۆرمی ئۆنلاینی خۆراک تۆمار بكهن
-
-
هەواڵداوای تەسلیم بونی ترامپ و بڕیاری سازش نەکردنی خامنەیی… روداوەکانی ئێران و ئیسرائیل لە 24 کاتژمێردا
-
زۆرترین بینراوەکان