رادیۆی دەنگ
لە کەلار ڤێلایەک دراوە بە سەرۆکی شارەوانی کەلار کە نرخەکەی لەبازاڕدا لەنێوان ٢٠ بۆ ٣٥ "دەفتەر" دۆلارە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، سەرۆکی شارەوانی کەلار لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستانەوە لەنێو ڤێلایەکدا دەژیت لە پرۆژەی نیشتەجێبونی "نەوژین سیتی ٣" کە لەناو هاوڵاتیاندا بە "پرۆژەی هادی و مەهدی" ناسراوە و دەکەوێتە رۆخی روباری سیروان لە گەڕەکی بەردەسور.
هەربەپێی زانیارییەکان، نرخی ڤێلاکە لەبازاڕدا لەنێوان ۲۰۰ بۆ ٣٥٠ هەزار "۲۰ بۆ ٣٥ دەفتەر" دۆلارە.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەو لەوبارەیەوە و هەروەها باسکردنی هۆکاری وەرگرتن و پێدانی ڤێلاکە، پەیوەندیی بە ئەکرەم ساڵح- سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبو لێدوان بدات.
ئەکرەم ساڵح، ماوەی نزیکەی (١٠) ساڵە لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەو پۆستەی وەرگرتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان