رادیۆی دەنگ
دوا ئه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان رایگه‌یاند، كێشه‌ى دۆكه‌ڵى كارگه‌ى قه‌یوان ستیل چاره‌سه‌ر كراوه، به‌رێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا ده‌ڵێت: كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، بەڵکو کاری کارگەکە لەو بەشەی کە دوکەڵی دروستدەکرد، راگیراوە.
دلێر عه‌بدوڵڵا. به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: له نوسراوێكی فه‌رمانگه ژینگه‌دا كه جه‌ختى لێكردوه‌ته‌وه 28ـی مانگى رابردو مۆڵه‌تى چاكکردنى كێشه‌ى دوكه‌ڵى كارگه‌كه كۆتایی دێت، ئێمه‌ش په‌یوه‌ندیمان به كارگه‌كه‌وه كرد بۆ ئیجرائات كردن و پێمان وتون مۆڵه‌ته‌كه‌تان به كۆتا هاتوه.
ده‌شڵێت: کارگەکە داوایان کرد ئیجرائات نه‌كه‌ین، بەڵکو ئەوان كاره‌كانى کارگەکە رادەگرن هەتا کێشەکە چارەسەر دەکەن، به نوسراوى فه‌رمیش ئاگاداریان كردینه‌وه له راگرتنى كاره‌كانیان.
باسى له‌وه‌شكرد: تاوه‌كو ئێستا كارى ئه‌و دوكه‌ڵه‌ى كارگه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و به كۆتا نه‌هاتوه، به‌ڵكو کارگەکە كار له‌سه‌ر دانانی فلته‌ره‌كان ده‌كه‌ن و هێشتا ته‌واو نه‌بوه، ئه‌وه‌ى هه‌یه کارگەکە كارى فڕنه‌كانی راگرتوە بۆ ئه‌وه‌ى دوكه‌ڵ نه‌كات.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان