رادیۆی دەنگ
له به‌شێكى فه‌رمانگه‌كانى گه‌رمیان كۆتایی هه‌فته‌كان به‌ڕێوبه‌ران كردویانه به پشو بۆ خۆیان و ده‌وام ناكه‌ن، ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئیجرائات ده‌كه‌ین.
به‌پێى به‌دواداچونه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، له به‌شێكى زۆرى فه‌رمانگه حكومیه‌كان رۆژانى پێنچ شه‌مان كه‌مترین به‌ڕێوبه‌ر له‌سه‌ر كارده‌بن و ده‌وام ناكه‌ن، یاخود ئه‌وانه‌شى ده‌وام ده‌كه‌ن له دواى كاتژمێر نۆى به‌یانى ده‌رۆنه سه‌ركار، له كاتێكدا به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان له كاتژمێر 8:30 خوله‌ك ده‌وام ده‌ستپێده‌كات له 2:30 خوله‌ك كۆتایی دێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، چۆمان ئه‌حمه‌د، به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان، كاتى ده‌وامى فه‌رمانگه حكومیه‌كان رێكخراوه له كاتژمێر 8:30ـی بەیانی بۆ 2:30ـی دوانیوه‌ڕۆ.
وتیشى: به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌كان ده‌بێت پابه‌ندبن به ده‌وامه‌وە و هیچ رۆژێكیان بۆ دیاریینه‌كراوه پشو بێت، له ئه‌گه‌رى نه‌هاتنیش ده‌بێت مۆڵه‌ت بكەن یان كه‌سێك له جێگه‌ى خۆى دابنێن بۆ راییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هه‌ر به‌ڕێوبه‌رێكیش پابه‌ند نه‌بێت به ده‌وامى ته‌واوى رۆژه‌كانى هه‌فته، ئه‌وه لیژنه‌یه‌كى چاودێریی و به‌دواداچونمان هه‌یه له ئیداره‌ى گه‌رمیان، به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان ئیجرائاتى خۆى ده‌كات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
-
راپۆرتبەناز ئەحمەد بە "گوڵەمێخەک" جەنگ لەگەڵ مەحاڵدا ده‌كات
-
-
هەواڵ3 رۆژە ناحییەی کۆکس بێ کارەبایە
-
-
هەواڵبڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى قایمقامی كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
زۆرترین بینراوەکان