رادیۆی دەنگ
دواى چه‌ندین ساڵ وێستگه‌یه‌كى كارەبای گەڕۆک "مۆبایل" بۆ ناحیه‌ى باوهنورـی سەر بە کەلار دابینكراوە، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌خراوه‌ته كار، سه‌رچاوه‌یه‌ك له بەڕێوبەرایەتی كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى فه‌رمانبه‌ره.
به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان كه بۆ رادیۆى ده‌نگ قسەی کرد، ماوه‌ى مانگێكه وێستگەیهكى مۆبایلی کارەبا بۆ ناحیه‌کە دابینكراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كاریپێنهكراوه.
ده‌شڵێت: هۆكاره‌كه‌یش نه‌بونى فه‌رمانبه‌ره كه پێویستى به 10 فەرمانبەر و كارمه‌ند دەبێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: داوامان كردوه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رمان بۆ دابینبكه‌ن، بەڵام نه‌یانكردوه، له كاتێكدا زۆر پێویسته و هه‌رچى كێشه‌ى كاره‌باى ناحیه‌كه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشدا: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوامان كردوه له‌سه‌ر داهاتى خۆمان و به كرێى رۆژانە کارمەندی بۆ دابینبكرێت، بەڵام رەزامەندی لەسەر ئەوەش نەدراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان